Skip to the content

یەکەمین ڕۆژی کۆنفرانسی دڵنیایی لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو

ڕۆژی یەکشەممە ٥ــی ئایاری ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی هەریەک لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، فرسەت ئەحمەد، وەزیری داد، دکتۆرە ڤالا فەرید، وەزیری هەرێم و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای حکومەت و بریکاری وەزیر و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و ژمارەیەک شارەزا و پسپۆڕی بواری دڵنیایی، لەسەر ئاستی ناوخۆ و عێراق و ناوچەکە، یەکەم ڕۆژی کۆنفرانسی دڵنیایی لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو.
  
لە کۆنفرانسەکەدا هەریەک لە وەزیرانی دارایی و ناوخۆ، بەگرنگییەوە باسیان لە بەرەوپێشبردنی کەرتی دڵنیایی کرد و بە پێویستیان زانی هەوڵەکان بۆ فراوان کردنی ئەو کەرتە چڕ بکرێنەوە.     
لە بەشێکی تری کۆنفرانسەکەدا چەندین پانێڵ و پرێزنتەیشن لەسەر هەنگاوەکانی بەرەوپێشبردنی کەرتی دڵنیایی پێشکەش کراو بڕیارە چەندین ڕاسپاردە و ئەنجام بەرز بکرێنەوە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا کاریان لەسەر بکرێت.         
بڕیارە بەیانی دووشەممە ٦ـی ئایاری ٢٠٢٤، لە دووەم ڕۆژی کۆنفراسەکەدا چەندین پانێڵ و بابەتی گرنگ لەسەر کەرتی دڵنیایی پێشکەش بکرێت.