ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری و ئەنجومەنی ئابووری هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٨ ى ئهيلوولى ٢٠٢٤، کۆبوونەوەیەکی تایبەت له نێوان ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری و ئەنجومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان، بۆ چارەسەری کێشە ئابووری و داراییەکانى نێوان هەردوولا بەڕێوە چوو.
ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری پێك هاتبوو لە فواد حسێن، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری، تەیف سامی، وەزیری دارایيی عێراق، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی و عەمار سوبحی خەڵەف، سەرۆکی دیوانی چاودێريی دارایيی عێراق و ژمارەیەک لە ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەتی دارایيی عێراق و لە هەرێمی کوردستانیش هەر یەک لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری و دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و ژمارەیەک لە ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکان ئامادەی بوون.
پرسی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و کێشەکانی تایبەت بە گومرگ و خاڵەسنوریيەکان و ڕێکارەکانی باج، گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و هەردوولا هاوڕا بوون میکانیزمی هاوبەش بۆ چارەسەری کێشەکان بدۆزرێنەوە.