Skip to the content

تیمی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەشداری لە لوتکەی وەبەرهێنان (٢٠٢٥) لە وڵاتی ئیمارات كرد

لە چوارچێوەی بەشداريی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چواردەیەمین کۆنفرانسی لوتکەی وەبەرهێنان (٢٠٢٥)، کە لە ڕۆژانی ٧ تا ٩ى نیسان، لە شاری (ئەبوزەبی)ى وڵاتی ئیمارات، بە بەشداريی ١٨٠ وڵات بەڕێوەچوو، تیمێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری کە پێکهاتبوو له‌ ڕێباز عەباس، ڕاوێژکاری وەزارەت و کۆڤان تەحسین، بەڕێوەبەری گشتيی ژمێرکاری، هاوشان لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشداربوون لە کۆنفرانسەکەدا.
لە ماوەی ڕۆژانی کۆنفرانسەکەدا چەندین سیمینار و کۆنفرانسی تایبەت بە بەرەوپێشبردنی کەرتی ئابووری و وەبەرهێنان و سیستەمی بانکی بەڕێوەچوون، هاوکات تیمی "هەژماری من" لە چوارچێوەی ماڵی کوردستان لە کۆنفرانسەکە بەشداربوون و چەندین دیدار و کۆبوونەوەيان كرد، بە مەبەستی هەماهەنگی و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتانی پێشکەوتوو.