شاندێکی هاوبه‌شی کونسوڵخانەی ئەمریکا و وەزارەتی پێشمەرگە سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی کرد

رۆژی سێشه‌ممه، 5ی ئابی 2025، شاندێكی هاوبه‌شی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به سه‌رۆكایه‌تیی كاپتن كایه‌ڵ ماگارت، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد و له‌لایه‌ن ئاوات شێخ جه‌ناب پێشوازییان لێكرا.
شانده‌كه پێك هاتبوو له ڕاوێژكاری باڵای سه‌ربازی له ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگیی ئاسایش، لیوا توانا سدیق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بودجه و به‌رنامه‌كان، هه‌روه‌ها ژمێریاریی سه‌ربازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری دارایی، تیشكی خسته‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیی به‌هێزی نێوان وه‌زاره‌تی دارایی و پێشمه‌رگه و رایگه‌یاند: له ماوه‌ی 6 ساڵی رابردوودا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵیان داوه خزمه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كرد بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و گوتی:"سه‌رجه‌م هێزه‌كانی پێشمه‌رگه خاوه‌نی (UPN)ی تایبه‌ت به خۆیانن و زیاتر له (80) هه‌زاركه‌س مووچه‌كانیان به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی وه‌رده‌گرن كه ده‌كاته نزیكه‌ی (90%)ی هێزه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه".
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه، ئه‌ندامانی شاندی هاوبه‌شی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، سوپاسی وه‌زاره‌تی داراییان كرد بۆ رۆڵ و كاریگه‌ریی ئه‌رێنییان له پرۆسه‌ی چاكسازی و یه‌كخستنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و داوایان له وه‌زیری دارایی كرد ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی كه پێشتر ره‌زامه‌ندییان هه‌یه و تایبه‌ته به فیرقه نوێیه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، خه‌رج بكه‌ن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، وەزیری دارایی، بەڵێنی جێبەجێکردنی داواکارییەکانی دا؛ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی ڕاسپارد، بەپێی بارودۆخ و بە چەند قۆناغێک داواکارییەکانیان جێبەجێ بکەن.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە هەماهەنگی و هاوکاریی بەردەوام لە نێوان وەزارەتی دارایی و پێشمەرگە، بە مه‌به‌ستی بەرەوپێشبردن و خێراترکردنی هەنگاوەکانی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەژێر چەتری وەزارەتدا کرایەوە.