وەزیری دارایی و ئابوورى پێشوازی لە کونسولی گشتيی ئەمهریکا لە هەرێمی کوردستان كرد

ڕۆژی سێشەممە ١٨ ی شوباتی ٢٠٢٥، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، پێشوازی لە ستیڤ بیتنەر، کونسولی گشتيی ئەمهریکا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری كرد.
لەدیدارێکدا جەخت لەسەر هەماهەنگی و بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمهریکا کرایەوە و هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەڕێی گفتوگۆ و دانوستانهوه.
لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا ئاوات شێخ جهناب كورتهيهكى لهبارهى ڕێككهوتنى حكومهتى ههرێمى كوردستان و حكومهتى فيدرالى باس كرد.
لای خۆشیەوە کونسوڵی گشتی ئەمهریکا لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: گرنگە لەمەودوا هەرێمی کوردستان یاسای بودجەی هەبێت، لەپێناو شەفافیەت لە داهات و خەرجیيەکان، هەروەک گرنگيدانى به كهرتى بانكيش به پێويست زانى.
وهزيرى دارايى و ئابووريش ڕایگەیاند: وەک وەزارەتی دارایی هەموو ساڵێک پرۆژەیاسای بودجە ئامادە كراوه، بۆ ساڵی ٢٠٢٥ یش پرۆژەکە ئامادەيە، هەروەک باسی لەبەرەو پێشچوونەکانی پۆژەی هەژماری من کرد کە پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و بە ڕەزامەندی بانکی ناوەنديی عێراق و بە ئاگهداری سەرۆکوەزیرانی فيدرال قۆناغی باشی بڕیوە و لە چەند مانگی داهاتوودا سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێی بانکە بەشداربووەکانی ناو پرۆژەکەوه دەبنە خاوەنى هەژماری بانکی.