وەزیری دارایی و ئابوورى پێشوازی لە کونسولی گشتيی کۆماری ئیسلاميی ئێران لە هەولێر كرد

ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٥، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی لە فەرامەرز ئەسەدی، کونسولی گشتيی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر كرد.
لە دیدارەکهدا وەزیری دارایی و ئابوورى پیرۆزبایيی دەستبەکاربوونی له كونسول كرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێکەیدا بۆ خواست و جەختی لەسەر گرنگيی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلاميی ئێران کردەوە.
کونسولی کۆماری ئیسلاميی ئێران لە هەولێر خۆشحاڵيی خۆی بە ڕێکكەوتنی حکومەتی هەرێمى كوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر مووچە دەربڕی و ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلاميی ئێران ڕۆڵی ئەرێنی دەبینێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
هاوکات ئاوات شێخ جەناب ڕایگەیاند: لەسەر بنەمای ئەو ڕێكکەوتنەی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ کراوە، بەشێکی زۆری کێشەکانی بەردەم مووچە بۆ ساڵی ٢٠٢٥ چارەسەر بوونه، ئەوەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بتوانێت کار لەسەر سەرپێخستنەوەی پرۆژەکان بکات و شایستەی داراییان بۆ دابین بکات.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا فهرامهرز ئهسهدى چەند داواکاریيەکی لەسەر کێشە و شایستەکانی کۆمپانیا ئێرانیيەکان خستەڕوو، کە پرۆژەی جیاوازیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەیە، لای خۆشیەوە وەزیری دارایی ڕایگەیاند: لە ماوەی ڕابردوودا لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەزارەت ڕاسپێردراون کاراسانيی تەواو بۆ ڕایيکردنی کاری ئەو کۆمپانیایانە بکەن و بەپێی توانا کار لەسەر خەرجکردنی شایستەکانیان بكهن.