وەزیری دارایی و ئابووری سەردانی پارێزگهی سلێمانی کرد

ڕۆژی دووشەممە ١٧ى ئادارى ٢٠٢٥، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، سەردانی پارێزگهی سلێمانی کرد و لەلایەن هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری شارهكهوه پێشوازی لێ کرا.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارهى کێشە و گرفتە داراییەکانی پارێزگهی سلێمانی کرا و وهزيرى دارايى و ئابوورى پشتیوانيی خۆی بۆ خزمەتکردنی زیاتری پارێزگهكه و دامودەزگهکانی دووپات کردەوە. لای خۆشیەوە ههڤاڵ ئهبوبهكر سوپاسی وەزیری دارایی و ئابوورى کرد، کە بە درێژایيی ساڵانى ڕابردوو، خەمخۆری جددی بوون بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان و بۆ خزمەتی دەڤەرەكه درێغییان نەکردووە.
هاوکات کۆبوونەوەیەک لەسەر هەماهەنگی نێوان وهزارهتى دارايى و ئابوورى و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سلێمانی بهڕێوهچوو، لەسەر پرسی بەکرێدانی ئەو زەویيانەی کە موڵکی وەزارەتن.
لە کۆبوونەوەکەدا ئاوات شێخ جهناب جەختی لەسەر هەماهەنگی و کاراسانی لەلایەن فەرمانگەکانی وەزارەتەوە بۆ ڕاییکردنی مامەڵە و ئیشوکاری هاووڵاتيیان کردەوە و ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنمایی و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامادەی هەموو هاوکاریيەکین بۆ خزمەتی زیاتری پارێزگهی سلێمانی.