وەزیری دارایی و ئابوورى لەگەڵ بەڕێوەبەری بانکەکان و گەنجینەکانی سنووری پارێزگهی سلێمانی کۆبووەوە

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی ئاداری ٢٠٢٥، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، لەگەڵ بەڕێوەبەری بانکەکان و گەنجینەکانی سنووری پارێزگهكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین کۆبووەوە و تیشکيان خستهسهر کێشە و گرفتی هاووڵاتیيان، فەرمانگەکان، بەڵێندەران و کۆمپانیاکانى ئەو سنوورە و جەخت لەسهر لابردنی سەرجەم ئاستەنگەکانی بەردەم بانکەکان کرایەوە. لەوبارەیەوە بڕیار درا کە نابێت لە هیچ بانکێک کێشە و گرفت بۆ هاووڵاتیيان و فەرمانگەکان و بەڵێندەران دروست بکرێت، بە پێچەوانەوە هەر کێشەیەکی نەخوازراو بەدەر لە یاسا و ڕێنماییەکان دروست بکرێت لێپێچينهوهى پێویست لەگەڵ بەڕێوەبەری بانکەکان دەکرێت.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کە نابێت لە هیچ بانکێک دەستکاری پارەی هاووڵاتیيان (ئەمانات، وەدائیع، توفیر، هتد.....) بکرێت، بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبنەوە. ههروهها باس لهوهش كرا کە بە هیچ جۆرێک و لەژێر هیچ بیانوویەکدا نابێت پارەی تەرخانکراو بۆ مووچە بۆ هیچ بوارێکی ديكه بەکاربهێنرێت.
هەر لە کۆبوونەوەکە جهخت لە حاڵەتی دووبارەبوونەوەی سەرپێچیيەکان كرايهوه و هەر کەس و لایەنێک پێچەوانەی ئەم ڕێنماییانە جوڵایەوە، داوا لە فەرمانبەران و مووچەخۆران و بەڵێندەران دەکەین ڕاستەوخۆ وەزارەتى دارايى و ئابوورى ئاگهدار بکەنەوە تا ڕێکاری پێویست بگيرێتهبەر.
لە کۆتایيی کۆبوونەوەکەدا ئاوات شێخ جهناب ڕایگەیاند: لە نزیکەوە چاودێريی بەڕێوەچوونی کاروباری بانکەکان و جێبەجێکردنی بڕیارەکان دەکەین و کەمتەرخەمی قبوڵ ناکەين و چاوپۆشی لە هیچ بانکێک ناکەين.
لە کۆتایيی کۆبوونەوەکەدا ئاوات شێخ جهناب ڕایگەیاند: لە نزیکەوە چاودێريی بەڕێوەچوونی کاروباری بانکەکان و جێبەجێکردنی بڕیارەکان دەکەین و کەمتەرخەمی قبوڵ ناکەين و چاوپۆشی لە هیچ بانکێک ناکەين.