Skip to the content

وەزیری دارایی و ئابوورى سەرپەرشتيی کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرایەتیيەکانی خانەنشینی هەرێمی کوردستانی کرد

ڕۆژی سێشەممە ١٣ ی ئایاری ٢٠٢٥، بە سەرپەرشتيی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری و ئامادەبوونی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیيەکانی خانەنەنشین لە هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەک لەباره‌ى ڕاییکردنی مامەڵەی خانەنشینان بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دارایی و ئابوورى جەختی لە چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ هەرچی زوو تەواوکردنی دۆسیەی خانەنشیان کردەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕێکارانەی پێشتر لەلایەن وەزارەتی داراییەوە گیراونەتەبەر، کە خۆی لە دابەزاندنی دەسەڵاتەکان و کاراکردنی سیستەم و دابینکردنی فەرمانبەر و زیادکردنی دەوامی بەڕێوەبەرایەتیيەکان دەبینیيەوە.
لە بەشێکی ديكه‌ى کۆبوونەوەکەدا ئەنجامی هەوڵەکان خرایەڕوو کە توانراوە لە ماوەی ڕابردوودا کاروبارەکانی مامەڵەی خانەنشینان خێراتر بکرێت و لە سەرەتای مانگی شوباتەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٠ هەزار و ٢٠٠ مامەڵەی خانەنشیان تەواو کراون و بۆ مانگی ئایار زیاتر لە ٢ هەزار خانەنشینی تر ناوەکانیان له‌ لیستی مووچە تۆمار دەکرێت و مووچەی پێنج مانگی ڕابردوويان بۆ خەرج دەکرێتەوە، داواش لە وەزارەت و فەرمانگەکان دەکرێت بەزوویی دۆسیەی ئەو فەرمانبەرانە بنێرن کە بڕیاری خانەنشینبوونیان بۆ دەرچووە.