وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی لە تیمی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان كرد

پرۆژەیەک بۆ چاکسازی لە سێکتەری باج لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.
ڕۆژی سێشەممە ٦ ی ئایاری ٢٠٢٥، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، به ئامادهبوونى کەمال تەیب، بەڕێوەبەری گشتيی باجەکان و خانووبەرەی میری، پێشوازی لە عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکوەزیرانى ههرێمى كوردستان و شیلان دۆسکی و تیمی یاوەریان كرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا، گفتوگۆ لەبارهى پرۆژەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی سیستەمی باج کرا، کە ماوەی چەند مانگێکە لەلایەن تیمێکی پسپۆڕەوە لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کاری لەسەر دەکرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرجەم نەخشەڕێگهکانی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی سیستەی باج، بە شێوەی سەردەمیيانە خرانهڕوو کە بەجێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە دەتوانرێت خزمەتی زیاتر بە هاونیشتمانیيان بکرێت.
لای خۆشیەوە وەزیری دارایی و ئابووری وێڕای دووپاتکردنەوەی پشتیوانيی خۆی و وەزارەت بۆ سەرخستنی پرۆژەکە، ڕایگەیاند: لە سەرەتای دەستبەکاربوونیان لەم کابینەیە چەندین هەنگاوی گرنگیان لە بواری چاکسازی و ڕێکخستنەوە لە سێکتەری باج ناوە و ئهنجامى باشیشی بەدەست هێناوە.