زیاتر لە 600,000 مووچەخۆر لە ڕێگەی "هەژماری من"ــهوه مووچەکانیان وەردەگرن
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD) – وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیێنێت کە زیاتر لە 600,000 مووچەخۆری مەدەنی، خانەنشین و خانەوادەی شەهیدان مووچەی مانگی نۆ بەشێوەی دیجیتاڵی لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من وەردەگرن.
خشتەی 1: ژمارەی فەرمانبەران کە بەدیجیتاڵی مووچەی مانگی نۆ وەردەگرن بەپێی پارێزگا
|
پارێزگا |
سوودمەند |
|
هەولێر |
312,051 |
|
سلێمانی |
129,864 |
|
دهۆک |
160,266 |
|
کۆی گشتی |
602,181 |
تا ئێستا، زیاتر لە 900,000 مووچەخۆر خۆیان تۆمارکردووە لە پڕۆژەی هەژماری من. جێگای باسە کە لەچوارچێوەی پرۆژەکە زیاتر لە 500 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان جێگیرکراون بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بەشێوەیەکی 24 کاتژمێری بتوانن پارە ڕابکێشن.
پڕۆژەی هەژماری من، کە دەستپێشخەرییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران، لە ساڵی 2023 لە لایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندرا، وەک بەشێک لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەت بۆ بە مۆدێرنکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان و بەهێزکردنی گشتگیری دارایی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.
بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن سەردانی www.myaccount.gov.krd بکەن، یاخود پەیوەندی بکەن بە سەنتەری خزمەتگوزاری هەژماری من بە ژمارە 1991.