Skip to the content

مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت

ڕۆژی یەکشەممە، ٢ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، مووچەی مانگی ئابی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، دابەش دەکرێت.

هاوکات هەمان ڕۆژ، مووچەی مانگی ئاب و مووچەی مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٥ ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت، کە لەدوای ٢٠٢٤/٧/١ بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی، لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری

٢٠٢٥/١٠/٢٩