Skip to the content

لە وەزارەتی دارایی کۆبوونەوەی لیژنەی جێبەجێکردنی بەدەستهێنانی بڕوانامەی (2015-9001-ISO) بەڕێوە چوو

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، لە دیوانی وەزارەتی دارایی لیژنەی جێبەجێکردنی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ( ٢٠١٥ - ٩٠٠١ - ISO) دەستی بەکارەکانی کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا بە سەرپەرشتیی ڕێباز عەباس بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی دارایی بە وەکالەت، تیشک خرایە سەر گرنگی بە دەستهێنانی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی بڕوانامەی ستانداردی نێودەوڵەتیی (٢٠١٥ - ٩٠٠١ - ISO) بۆ دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابووری.

لەمیانی کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر بەدەستهێنانی ئەم بڕوانامەیە کرایەوە، بە مەبەستی بەدەستهێنانی بەڕێوەبردنێکی کوالیتیی بەرز لە پێناو کەمکردنەوەی ڕۆتین و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی باشتر.

بڕوانامەی ISO ستانداردێکی جیهانییە بۆ سیستەمی بەڕێوەبردن، چوارچێوەیەک دابین دەکات کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی بەرهەمداری، گرنگترینیان کەمبوونەوەی تێچوون و گەیاندنی بەرهەم و خزمەتگوزاریی کوالیتیی بەرز و گونجاوە؛ جێبەجێکردنی ئەم پڕۆسەیە دەبێتە هۆی بە سیستەمکردنی بەڕێوەبردنێکی کوالیتیی بەرز بە ئامانجی باشترکردنی بەردەوامیی پڕۆسەکان، کە زۆر گرنگە بۆ سەرکەوتنی هەر دامەزراوەیەک.