Skip to the content

بۆ یەكەمینجار لە كوردستان به‌شى فرۆكه‌وانى له‌هەرێمی كوردستان كرایه‌وه‌

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- لە مەراسیمێكدا، كە بەئامادەبوونی د.محەمەد حوسێن نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى و سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری و پ.د. جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین و یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و راگرى كۆلیژى ئه‌ندازیارى و، سه‌رۆكى به‌شى فرۆكه‌وانى و مامۆستایان، بۆ یەكەمینجار به‌شى فرۆكه‌وانى له‌كۆلیژى ئه‌ندازیارى كرایه‌وه‌، ئه‌م به‌شه‌ بۆ جارى یه‌كه‌مه‌ له‌سه‌ر ئاستى زانكۆكانى كوردستاندا لە زانكۆی سەڵاحەددین ده‌كرێته‌وه‌.

دوای مەراسیمی كردنەوەی بەشەكە، چەند وتارێك پێشكەشكرا، لەو بارەیەوە سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی ودڵنیایی جۆری لە وەزارەتی خوێندنی باڵا لە وتەیەكیدا جەختی لە گرنگی و پێویستی كردنەوەی بەشەكە بۆ هەرێمی كوردستان كرد و، ڕاگەیاند: كردنەوەی بەشی فرۆكەوانی دەبێتە دەسكەوتێكی دیكەی زانستی ئەكادیمیستان بۆ هەرێمی كوردستان، هەروەك ستایشی هەوڵ و ماندوبوونی هەموو لایەكی كرد، لەهەمان كاتدا پاڵپشتی و پشتیوانی وەزارەتی بۆ سەرخستنی ئەو بەشە دووپاتكردەوە، هێواشی خواست بەشەكە ببێتە دەرفەتێك بۆ هێنانەدی خەونی ئەو خوێندكار و قوتابیانەی كە ئارەزووی تەواوكردنی ئەو بەشەیان بوو.

د. جه‌وهه‌ر وتارى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى سه‌لاحه‌دینى خوێنده‌وه‌ وتیایدا ئاماژه‌ى به‌هه‌وڵى مامۆستایان و قوتابیان كرد بۆ پێشخستنى زانكۆ، جه‌ختیشى له‌وه‌ كرده‌وه‌، كه‌ كۆمپانیاى هه‌واوى یه‌كێكه‌ له‌گه‌وره‌ كۆمپانیاكانى جیهانه‌ و بیرۆكه‌ى كردنه‌وه‌ى كردنه‌وه‌ى ئه‌م سه‌نته‌ره‌ى داوه‌ و له‌پارساڵه‌وه‌ چه‌ندین پێشبڕكێ ئه‌نجامداوه‌، هەروەك بەێویستیشی زانی ئه‌كادیمیایه‌ك یاخود سه‌نته‌رێك بكرێته‌وه‌ تا هه‌موو زانیارى و ته‌كنه‌لۆژیاى نوێ له‌خۆى بگرێ، له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ سه‌رۆكى زانكۆ سوپاسى ئه‌و كۆمپانیایه‌ى كرد، كه‌ ئامێره‌كانى نیتۆڕك و كه‌یبڵ دابینكردووه‌، تا چه‌ندین كۆرسى خوێندن تیایدا ئه‌نجام بدرێ، ئەوەشی ڕاگەیاند: بۆ ئەمساڵی خوێندن لە بەشی فرۆكەوانی ژمارەیەك قوتابی و خوێندكار وەردەگیرێ.


هەر لەو بۆنەیەدا، وتاری یاریده‌رى به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى هواوى خوێندرایه‌وه‌ و، تێیدا جه‌ختی له‌به‌ره‌و پێشبردنى بوارى ئینته‌رنێت له‌ ناوەندە ئەكادیمیەكانی زانكۆكانى كوردستان كردەوە.

لە كۆتایی مەراسیمەكەدا و، له‌به‌شى پرۆگرامسازى كۆلیژى ئه‌ندازیارى سێنته‌رى هواوى كرایه‌وه‌ و، چەند وتەیەك بەو بۆنەیەوە پێشكەشكران.