ئەمرۆ 14ی کانونی دووەم(یەنایەر)ی 2021 بەئامانجی سەرخستنی پڕۆسەی خوێندن لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان، دوركەوتنەوە لە پەتای كۆرۆنا، كونسڵگەری كۆماری میللی چین، كۆمەڵێك هاوكاری پزیشكی پێشكەش بەوەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كرد.
هەواڵەکان

پلانى کارکردنى ئەمساڵ بۆ پەرەپێدانى سێکتەرى خوێندنى باڵا خرایە ڕوو
وەزیرى خوێندنى باڵا وتوێژینەوەى زانستى پلانى کارکردنى ئەمساڵى بۆ پەرەپێدانى سێکتەرى خوێندنى باڵا لەهەرێمى کوردستان خستەڕو و دوپاتیکردەوە بەهاوبەشى لەگەڵ زانکۆکان پرۆژەى زیاتر بۆ پێشکەوتن و پێشخستنى ئاستى زانکۆکان و پەرەپێدانى پرۆسەى خوێندن ئەنجام دەدەین.

د. ئارام محمد قادر: بە جێبەجێکردنى بۆلۆنیا پرۆسێس زانکۆکانمان لە ڕەهەندی لۆکاڵییەوە بەرەو کرانەوەی نێودەوڵەتی دەچێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ڕێگەى لێژنەیەکى باڵاوە کاردەکات بۆ نوسینەوەى سیاسەت و ڕێنماییەکانى جێبەجێکردنى بۆلۆنیا پرۆسێس و پەرەپێدانى پرۆگرامەکانى خوێندن لە زانکۆکانى کوردستان.

ئەمڕۆ ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى دیاریکردنی ئاست و خولەکانى زمانى ئینگلیزى ڕادەگەیەنرێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجامى تاقیکردنەوەى دیاریکردنی ئاست و خولەکانى فێرکاری زمانى ئینگلیزى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵاو خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى ڕادەگەیەنێت.