Skip to the content

سیاسەتی جۆری

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆکان و دامەزراوەکانی دیکە پابەندە بە فەراهەمکردنی خزمەتگوزارییەکانی خوێندنی باڵا لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

وەزارەتەکەمان هەر لە دامەزراندنییەوە شارەزاییەکانی خۆی پەرەپێداوە بە ئامانجی بەدەستهێنانی ئاستی باڵای خزمەتگوزارییەکان بۆ هاوڵاتیان.

 

لەم پێناوەدا هەوڵەکانمان چڕکردۆتەوە بەم ڕێگایانەی خوارەوە:

  • بەهێزکردنی تێگەیشتن لە پێداویستی و پێشبینییەکانی هاوڵاتیان لەگەڵ کەلتوری پێشکەشکردنی زیاتر لە پێشبینییەکان، ئەویش لەڕێگەی فەراهەمکردنی خزمەتگوزاری جۆریی ئاست بەرز کە بەگوێرەی پێداویستی و داواکاری هاوڵاتیان بێت.
  • بەرەوپێشبردنی بەهرەکانی بەڕێوەبەر و فەرمانبەران لەڕێگەی پێداچوونەوە و بەدواداچوونی چالاکانەی سیاسەتی ڕاهێنانی بەردەوام کە ئامانجەکەی ئامادەکردنی ستافی کاریگەرە بۆ بەڕێوەبردنی کارەکان.
  • پەرەپێدانی پرۆسەکان بە شێوەیەکی ساناتر بە تێکهەڵکێشکردنی خزمەتگوزارییەکانی هاوبەشەکانمان (زانکۆ و دامەزراوەکانی دیکەی خوێندنی باڵا).
  • چاودێریکردنی ئەدای کارەکانمان بەهۆی ئامرازی پەیوەندار بەمەبەستی باشترکردنی بەردەوامی پرۆسە و خزمەتگوزارییەکان، و بەرەوپێشبردنی سیستمەکانی دڵنیایی کارگێڕی و دڵنیابوون لە جێبەجێ کردنیان لەڕێگەی ووردبینی ناوخۆیی، پێداچوونەوەی کارگێڕی و کردارەکانی ڕاستکردنەوە و خۆپارێزی.
  • سوودوەرگرتن لە سیستمی دڵنیایی کارگێڕیمان ISO 9001 بۆ سەرجەم پرۆسەکان لە هەموو شوێن و کاتێک بەبێ چاوپۆشی.
  • بەهێزکردنی کەلتوری چاکسازی جۆریی بەردەوام و فەلسەفەی بەدەستهێنانی ئامانجەکان لە یەکەم هەوڵەوە لەگەڵ باشترکردنی بەردەوامی دەزگا و سیستمی دڵنیاییی کارگێڕیمان.

 

هەر تاکێک لە وەزارەتەکەمان بەرپرسە لە سیستمی جۆری بۆ بەدەستهێنانی پێوەرە باڵاکان.

 

د. ئارام محمد قادر

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

٦- ١١- ٢٠١٩