وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڕیارێكی له به‌رژه‌وه‌ندیی خوێندکاران و قوتابیانى ماسته‌ر و دكتۆرا ده‌رکرد
هەولێر، هەرێمى کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - له فه‌رمانێكی وەزاریدا كه ئیمزاى د. ئارام محه‌مه‌د قادر، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی لەسەرە، هاتووه، پاڵپشت به كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی ژماره (2)ی ساڵی (2022)ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌ت، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بڕیاردرا، ڕێگه به هیچ قوتابی و خوێندكارێكی خوێندنی باڵا (ماسته‌ر و دكتۆرا) له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان نه‌درێت میوانداری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی تاوتوێكردنی ماسته‌رنامه و تێزی دكتۆرا بۆ نانخواردن بكه‌ن و شوێنی مانه‌وه‌یان بۆ دابین بكه‌ن.
جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه: بڕیارەکە له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرانی دارایی سه‌رشانی قوتابیان و خوێندكارانە، هه‌روه‌ها شه‌فافیه‌ت و پرۆفیشناڵی له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی تاوتوێكردن ده‌ركراوه، ئەوەش هاتووە پێویسته سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی تاوتوێكردن پابه‌ند بن به ناوه‌ڕۆكی ئه‌م بڕیاره.