Skip to the content

وەزارەتى خوێندنى باڵا فۆڕمى (سکاڵا و پێشنیار) بەشێوەى ئۆنڵاین کارا دەکات

هەولێر، هەرێمى کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى فۆڕمى سکاڵا لەسەر وێبسایتى وەزارەت کارا دەکات و لە ئێستاوە لە ڕێگەى ئەم فۆرمەوە بە ئۆنڵاین دەتوانن سکاڵا و داواکارى و پێشنیارەکانتان بۆ وەزارەت بنێرین و وەڵام بدرێنەوە.
 
عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: لە پێناو باشتر ڕاییکردنى کاروبارەکانى هاووڵاتیان و گەیاندنى سکاڵا و داواکارى و پێشنیازى (مامۆستایان، توێژەران، پسپۆڕان، قوتابیان/ خوێندکاران، فەرمانبەران و هاووڵاتیان) بە وەزارەتەکەمان ئەم فۆڕمە بە شێوەیەکى ئۆنڵاین دەخرێتە بەردەست و لە ڕێگەیەوە دەتوانرێت دەنگتان بگات بە لایەنە پەیوەندارەکانى وەزارەت و لەوێشەوە بەپێى تایبەتمەندێتى بابەتەکە بە زووترین کات بەشێوەى فەرمى و بە ئۆنڵاین وەڵام دەدرێنەوە.
 
وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وتیشى: لە پۆرتاڵى وەزارەت لەسەر وێبسایتى حکومەتى هەرێمى کوردستان (gov.krd/mohe) لە بەشى (لینکە خێراکان) فۆڕمى سکاڵاو پێشنیار بەم ناونیشانەى خوارەوە لە ئێستادا دەخرێتە بەردەستتان بۆ ئەوەى بابەتەکانتان بگەیەنن.
 
بۆ گەیاندنى سکاڵاکانتان کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکە: