Skip to the content

وەزارەتى خوێندنى باڵا پۆستى سەرۆکی زانکۆی پۆلیته‌کنیکی هەولێر ڕادەگەیەنێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا، پۆستى سەرۆکى زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ڕادەگەیەنێت، هەر کەسێک ئارەزووى هەیەو مەرجەکانى تێدایە، دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (C.V) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى پێشکەشکاراندا تۆمار بکرێت.

مەرجەکان بۆ پۆستی سەرۆکی زانکۆ:
1. هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
2. نازناوی زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
3. خزمەتى لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

تێبینیەکان:
* ئەو بەڕێزەى کە داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دیدو بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بەمەبەستى بەرەو پێشبردنى زانکۆکەی بۆ ئەو چوار ساڵەى کە لە پۆستەکە بەردەوام دەبێت، زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیای بواری خوێندن و فێرکردن کارایی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنێت.
* دواین کات بۆ پێشکەشکردنى (C.V) و پوختەى ڕاژە تاکو کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى (٢٠٢٢/٤/١١) ڕۆژى (دووشەممە) دەبێت.
* پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەی واژۆ کرابێت.
* هەر بەڕێزێک ئارەزووى هەیەو مەرجەکانی پێشکەشکردنی تێدایە، دەتوانێت (C.V) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ بەڕێوەبەرایەتى بەدواداچوونى پۆستەکان لە دیوانى وەزارەت لە ڕێگەى ئەم ئیمیلە (jobs@mhe-krg.org) بنێرێت.