Skip to the content

وەزارەتى خوێندنى باڵا نۆ پۆست لە زانکۆى ڕاپەڕین ڕادەگەیەنێت

هەولێر، هەرێمى کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا نۆ پۆست لە زانکۆى  ڕاپەڕین بۆ جارى یەکەم ڕادەگەیەنێت. هەر کەسێک ئارەزووی هەیە و مەرجەکانى تێدایە، دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات؛ تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.
 
پۆستەکان:
1) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا
2) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران 
3) ڕاگرى کۆلێژى زانست
4) ڕاگری کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان
5) ڕاگری کۆلێژی پەروەردە
6) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتى
7) ڕاگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان
8) ڕاگری کۆلێژی پەرستاری
9) بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەری توێژینەوە
 
مەرجەکان:
- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
-  نازناوى زانستى لە پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
- خزمەتى زانکۆیی لە دە ساڵ کەمتر نەبێت.
 
تێبینییەکان:
- ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات، باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکە وەردەگرێت.
-  زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى، هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.
- دواکات بۆ پێشکەشکردن (c.v)و پوختەى ڕاژە، کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى ١ی ئایلوولی ٢٠٢٢، ڕۆژى پێنجشەمە دەبێت.
-  پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن سەرۆکایەتیی زانکۆ پەسند کرابێت.
- هەر بەڕێزێک ئارەزووی هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت، دەتوانێت (سى ڤى یەکەى) و (پوختەى ڕاژەکەى) و (فەرمانى زانکۆیى وەرگرتنى نازناوى زانستى دواى وەرگرتنى بڕوانامەى ماستەر)ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەى خوارەوە پڕ بکاتەوە و بینێرێت.