Skip to the content

وەزارەتی خوێندنی باڵا خزمەتگوزارییەکی نوێی بۆ مامەڵەی هاووڵاتییان بەردەست کرد

هەولێر، هەرێمى کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، نوێترین خزمەتگوزاریی ئەلیکترۆنی دەخاتە بەردەستی قوتابی و فەرمانبەران و مامۆستایان، کە بەهۆیەوە دەتوانن لە دوورەوە ئاگاداری ڕێڕەوی مامەڵەکانیان بن.

ئێستا ئەپڵیکەیشنى MHE KRG بەردەستە بۆ سیستەمەکانى Android و iOS کە خزمەتگوزاریی Document Tracking دەخاتە خزمەتى هاووڵاتیان و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی کوردستان.

لە ڕێی ئەم خزمەتگوزارییەوە، مامەڵەکار هەر نووسراوێکی هەیە کە لە زانکۆیەک ئاراستەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى یان هەر فەرمانگەیەکی سەر بە وەزارەت کرابێت، دەتوانێت لە ڕێگەى نووسینی ژمارەى نووسراوەکە و ڕێکەوتی نووسراوەکە، ڕۆژانە لە ڕێگەى مۆبایلەکەیەوە بەدواداچوونی بۆ بکات و هەنگاو بەهەنگاو بزانێت مامەڵەکەی بەکوێ گەيشتووە.

بۆ دابەزاندنی ئەم ئەپڵیکەیشنە کلیک لەسەر یەکێک لەم لینکانەی خوارەوە بکەن: