Skip to the content

وەزارەتى خوێندنى باڵا شازدە پۆست لە زانکۆى پۆلیتەکنیکیی هەولێر ڕادەگەێنێت

هەولێر، هەرێمى کوردستان، عێراق (GOV.KRD) وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا شازدە پۆست لە زانکۆى پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ جارى یەکەم ڕادەگەیەنێت. هەر کەسێک ئارەزووى مەبەستییەتی و مەرجەکانى تێدایە، دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا سیڤی و داواکارییەکەى پێشکەشبکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.
 
پۆستەکان:
1)     یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و دارایی
2)    یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا
3)    یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان
4)    ڕاگرى کۆلێژى تەکنیکیی ئەندازیاری
5)     ڕاگری کۆلێژی تەکنیکیی کارگێڕی
6)    ڕاگری کۆلێژی تەکنۆلۆجیی هەولێر
7)    ڕاگری کۆلێژی تەکنیکیی شەقڵاوە
8)    ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران
9)    ڕاگری کۆلێژی تەکنیکیی تەندروستی و پزیشکی
10)   ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکىی پزیشکی
11)   ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکیی کارگێڕی
12)  ڕاگری  پەیمانگەی تەکنیکیی کۆیە
13)  ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکیی چۆمان
14)  ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکیی خەبات
15)  ڕاگری  پەیمانگەی تەکنیکیی مێرگەسۆر
16)  بەڕێوەبەری گشتیی سێنتەری توێژینەوەی زانستی
 
مەرجەکان:
 بۆ پۆستی  یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و ڕاگری کۆلێژ و بەڕێوەبەری گشتی و سێنتەری توێژینەوەی زانستی، پێویستە خوازیار:
- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
- نازناوى زانستى لە پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
- خزمەتى زانکۆیی لە 10 ساڵ کەمتر نەبێت.
 
بۆ پۆستى ڕاگرى پەیمانگەکان، خوازیار پێویستە:
- بڕوانامەی لە ماستەر کەمتر نەبێت.
- نازناوى زانستى لە (مامۆستا) کەمتر نەبێت.
- خزمەتی زانکۆیی لە دە ساڵ کەمتر نەبێت
 
تێبینیەکان:
_ ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات، باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەشبکات، بۆ بەرەو پێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.
_ زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى، هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.
_ دواکات بۆ پێشکەشکردنى سیڤی و پوختەى ڕاژە، کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى (2022/7/28) ڕۆژى (پێنجشەمە) دەبێت.
_ پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن سەرۆکایەتیی زانکۆ پەسند کرابێت.
_ هەر بەڕێزێک ئارەزووى هەر یەکێک لە پۆستەکانى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت، دەتوانێ  سیڤی و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ لەو بەستەرە پڕ بکاتەوە، کە خوازیارە پۆستەکەى وەربگرێت.
 
بەستەرەکانى پێشکەشکردن:
بۆ پۆستى (یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و دارایی) کلیک لەم بەستەرە بکە:(https://forms.gle/eihcxJvCvxwdKvr98 ).
 
بۆ پۆستى (یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا) کلیک لەم بەستەرە بکە: (https://forms.gle/FuEc5poMt8neVibA6 ).
 
بۆ پۆستى (یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان) کلیک لەم بەستەرە بکە: (https://forms.gle/Hr4uHT3fRwueQQTFA ).
 
بۆ پۆستى (ڕاگرى کۆلێژى تەکنیکی ئەندازیاری) کلیک لەم بەستەرە بکە: (https://forms.gle/cJggKvzk6ioLFFCw9 ).
 
بۆ پۆستى (ڕاگری کۆلیژی تەکنیکی کارگێڕی) کلیک لەم بەستەرە بکە: (https://forms.gle/DrTGQdNfZSieaZtg8 ).
 
بۆ پۆستى (ڕاگری کۆلیژی تەکنۆلۆجی هەولێر) کلیک لەم بەستەرە بکە: (https://forms.gle/wP4RmpFGfTXKject8 ).
 
بۆ پۆستى (ڕاگری کۆلیژی تەکنیکی شەقڵاوە ) کلیک لەم بەستەرە بکە: (https://forms.gle/7iULf6zco6mMWYDz9 ).
 
بۆ پۆستى (ڕاگری کۆلیژی  تەکنیکی سۆران) کلیک لەم بەستەرە بکە: (https://forms.gle/FPgwEvx1PjXaSp8R9 ).
 
بۆ پۆستى (ڕاگری کۆلیژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی ) کلیک لەم بەستەرە بکە: (https://forms.gle/3wNVWkTULCVFyGsb7 ).
 
بۆ پۆستى (ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی) کلیک لەم بەستەرە بکە: (https://forms.gle/HEAk1r5jPnnyxUwL8 ).
 
بۆ پۆستى (ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکیی کاڕگێری) کلیک لەم بەستەرە بکە: (https://forms.gle/kkG8V7LXCTKoVHLw7 ).  
 
بۆ پۆستى (ڕاگری  پەیمانگەی تەکنیکیی کۆیە) کلیک لەم بەستەرە بکە: (https://forms.gle/jqbZLQmn4RcnzcQw5 ).
 
بۆ پۆستى (ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکیی چۆمان) کلیک لەم بەستەرە بکە: (https://forms.gle/zgKLC1ExgCcWALhr6 ).
 
بۆ پۆستى (ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی خەبات) کلیک لەم بەستەرە بکە: (https://forms.gle/UoRTWqD1kbpGoHoP7 ).
 
بۆ پۆستى (ڕاگری  پەیمانگەی تەکنیکیی مێرگەسۆر) کلیک لەم بەستەرە بکە: (https://forms.gle/6ETovHJGXZyASnL46 ).
 
بۆ پۆستى (بەڕێوەبەری گشتیی سێنتەری توێژینەوەی زانستی) کلیک لەم بەستەرە بکە: (https://forms.gle/uSHiitay1yJmb1gG9 ).