Skip to the content

وەزارەتى خوێندنى باڵا شایستەى دارایى دەرچووان و کاندیدانى تواناسازى دابەش دەکات

هەولێر، هەرێمى کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى دەرچووان و کاندیدانى تواناسازى دەکات، ئەوانەى خوێندنیان بە سەرکەوتوویى تەواو کردووە و ئەوانەشى بەردەوامن لە خوێندن و  ناویان لە لیستى هاوپێچ دا هاتووە، سەردانى وەزارەت بکەن بە مەبەستى وەرگرتنى چەکى پارەى شایستەى دارایى تواناسازى.
 
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت، دەرچووان و کاندیدانى تواناسازى ئەوانەى ناویان لە لیستى هاوپێچ هاتووە پێویستە لە ڕێکەوتى ۱۷ ی تەممووزی ۲۰۲۲، بە دواوە سەردانى دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى/ بەڕێوەبەرایەتى تواناسازى، بکەن بە مەبەستى وەرگرتنى چەکى پارەى شایستەى دارایى لیستى ژمارە (١) کە هاوپێچە.
 
ئەم لیستە تایبەتە بە تێچووی خوێندنی (Tuition fees) ئەو کاندیدانەی کە پاکتاوی داراییان ئەنجامداوە و هیچ بڕە پارەیەکیان وەرنەگرتووە، لەگەڵ ئەو کاندیدانەی تاکو ئێستا بەردەوامن لە خوێندن، بە مەرجێك ئەم دۆکیۆمێنتانەى خوارەوە لەگەڵ خۆیان بهێنن:
 
۱/  پشتگیری شوێنی کار کە بەردەوامە لە خزمەت، ئەگەر کاندید (٥) ساڵ خزمەتی کردبوو لە شوێنەکەی ئەوا پشتگیری (٥) ساڵ لەگەڵ خۆی بهێنێت.
۲/ ئەگەر کاندید خۆی ئامادە نەبوو بەهەر هۆکارێك، ئەوا وەکیلەکەی پشتگیری خاڵی (١) لەگەڵ خۆی بهێنێت.
۳/  ئەگەر کاندید لە کەرتی تایبەت بێت، ئەوا دەبێت خۆی یاخود وەکیلەکەی ئامادە بێت.
٤/  لە ڕێکەوتى ۱۷ ی تەممووزی ۲۰۲۲ سەردانى دیوانى وەزارەت/ بەڕێوەبەرایەتى تواناسازى بکەن.