Skip to the content

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕێنماییەکى نوێ دەردەکات

هەولێر، هەرێمى کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕێنمایى پێشکەشکردن و وەرگرتن بۆ پڕۆگرامەکانى ئەنجوومەنى باڵاى کوردستان بۆ پسپۆڕایەتییەکانى پزیشکى بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٢-٢٠٢٣) دەردەکات و لە وێبسایتى وەزارەت (gov.krd/mohe) بڵاوىدەکاتەوە.
 
ڕێنماییەکە کە ژمارە یەکى ساڵى ٢٠٢٢ى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستییە، لە ڕێکەوتى (٦/٧/٢٠٢٢) بە ژمارە (١١٥٠١) بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچووە، پاڵپشتە بە بڕگەى دووەم لە ماددەى (٣٥)ى  یاساى ژمارە (١٠)ی ساڵى (٢٠٠٨)ى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و لەسەر پێشنیازى ئەنجوومەنى کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان بڕیارى دەرکرنى دراوە.
 
ئامانج لە دەرکردنى ڕێنماییەکە ڕێکخستنى مەرج و ڕێکارەکانى پێشکەشکردن و شێوازى پێشبڕکێ و بەدیهێنانى هەلى یەکسان و دادپەروەر و شەفافە لە پڕۆسەى پێشکەشکردن و وەرگرتن لە ئەنجوومەنى باڵاى کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان و بەرزکردنەوەى ئاستى خوێندنى بۆردى پزیشکى و ڕەچاوکردنى هاوسەنگىی نێوان چەندایەتى و چۆنایەتىی خوێندن و ڕاهێنان.
 
هەروەها ئامانجێکى دیکە لە دەرکردنى ئەم ڕێنماییە درووستکردنى هەلى درێژەدانە بە خوێندنى بۆردى پزیشکى بۆ پێشکەشکاران و پێگەیاندنى پزیشکى پسپۆڕ بۆ دامودەزگاکانى کەرتى تەندرووستى لە هەرێمى کوردستان و عێراق و ناوچەکە.
 
بۆ بینینى دەقى ڕێنماییەکە کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکە: