Skip to the content

وەزیرى خوێندنى باڵا لێخۆشبوون لە ڕسوماتى پشتگیرى دەرچوون، بۆ بەشە کشتوکاڵییەکان و ڤێتەرنەرى دەردەکات

هەولێر، هەرێمى کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - لەسەر ڕاسپاردەى د. ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی لە ڕێکەوتى ٤ ی  تەممووزی  ۲۰۲، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا بە لێخۆشبوون لە وەرگرتنى ڕسوماتى پشتگیرى بڕوانامەى دەرچوون، بۆ دەرچووانى بەشە کشتوکاڵییەکان و ڤێتەرنەرى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان کە دانەمەزراون، بە مەبەستى سەرپەرشتیکردنى پڕۆژە کشتوکاڵییەکان لە کەرتى تایبەت کە لەلایەن وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو داواى هەلى کار و دامەزراندن دەکەن.
 
بڕیارەکەى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاراستەى گشت زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان کراوە بە مەبەستى جێبەجێکردن و پاڵپشتە بە کۆنووسى ژمارە (٤)ى ساڵى (٢٠٢٢)ى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزارەت و پشت بەستن بە بڕگەى (٩)ى بڕیارى ژمارە (٨٦)ى ساڵى (٢٠١٦) ى ئەنجومەنى وەزیران.