خەڵاتى ڕێزلێنان بە ١١٩ مامۆستای خانەنشین و پرۆفیسۆر لە زانکۆى سەڵاحەددین بەخشرا
هەولێر، هەرێمى کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتى ٨ی حوزەیرانی۲۰۲۲، لە سەنتەرى ڕۆشنبیرى و کۆمەڵایەتى زانکۆی سەڵاحەددین، ڕێوڕەسمى پێشکەشکردنى خەڵاتى ڕێزلێنان بە (٥٩) مامۆستاى خانەنشین و (٦٠) پرۆفیسۆرى تازە لە زانکۆى سەڵاحەددین – هەولێر، بەڕێوە چوو، لە ڕێوڕەسمەکەدا کە بریکارى وەزارەت و سەرۆک زانکۆکان و مامۆستایان ئامادەی بوون، لە وتەیەکدا وەزیرى خوێندنى باڵا وێڕاى پیرۆزباى لە مامۆستایانى خانەنشین و پرۆفیسۆرە تازەکان، دووپاتیکردەوە ماندووبوون و شەونخوونى مامۆستایانى خانەنشینى زانکۆکانى کوردستان، لەلایەن حکومەتى هەرێم جێگەى فەخر و شانازییە، دڵنیایان دەکەینەوە شەونخوونییان لە ڕابردوو بە هەدەر نەچووە و میللەتەکەمان بە وەفاو قەدرەوە شانازییان پێ دەکات.
هەروەها وەزیری خوێندنی باڵا وتیشی حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕۆڵى مامۆستایانى زانکۆکانى کوردستان پشت گوێ ناخات و دەستبەرداریان نابێت، خزمەت و خەباتى زانستیان بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى زانکۆکان بەرز دەنرخێنێت، وتیشى: جێگەى خۆشحاڵییە ساڵ دواى ساڵ زانکۆى سەڵاحەددین – هەولێر باشتر هەنگاو دەنێت و لە نەخشەى ئەکادیمیادا لە ئاستێکى بەرزى زانستی دایە.
هەروەها وەزیری خوێندنی باڵا وتیشی حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕۆڵى مامۆستایانى زانکۆکانى کوردستان پشت گوێ ناخات و دەستبەرداریان نابێت، خزمەت و خەباتى زانستیان بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى زانکۆکان بەرز دەنرخێنێت، وتیشى: جێگەى خۆشحاڵییە ساڵ دواى ساڵ زانکۆى سەڵاحەددین – هەولێر باشتر هەنگاو دەنێت و لە نەخشەى ئەکادیمیادا لە ئاستێکى بەرزى زانستی دایە.
هەر لە وتەکەیدا د. ئارام محەمەد قادر ڕایگەیاند: شێواز و مۆدێلەکانى خوێندن و پرۆگرامەکان لە زانکۆکانى کوردستان پێویستیان بە دووبارە پێداچوونەوە و داڕشتنى میکانیزمى نوێیە، کە لەگەڵ پێداویستیەکانى بازاڕى کارو گەشەکردنى ئابوورى هەرێمى کوردستان گونجاو بێت، وتیشى بۆ ئەوەى بمانەوێت شێوازێکى نوێ بۆ خوێندنى تەکنیکى و پیشەیی دابڕێژینەوە پێویستمان بەوەیە هەموو لایەنە پەیوەندارەکان پێکەوە کار بکەین بەتایبەت وەزارەتە پەیوەندارەکان و زانکۆکان و توێژەران و کەرتى گشتى و کۆمپانیاکان بە مەبەستى ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى مەیدانى بۆ تێگەیشتنى قوڵ لە پێداویستییەکانى بازاڕى کارى هەرێمى کوردستان.
هەر لە ڕێوڕەسمەکەدا د. کامەران یونس سەرۆکى زانکۆى سەڵاحەددین – هەولێر، ڕایگەیاند زانکۆى سەڵاحەددین خاوەن (٢٥٣٦) مامۆستاو (١٨٠) پرۆفیسۆر و (٥٤٧) پرۆفیسۆرى یاریدەدەرە، کە ئەمە گەنجینەیەکى دەوڵەمەندى زانست و زانیارییە بۆ زانکۆکەمان، وتیشى جێگەى شانازیمانە توانیومانە ئاستى زانستى زانکۆکەمان ڕۆژ دواى ڕۆژ لەسەر نەخشەى ئەکادیمیاى ناوچەکەو جیهاندا پێشتر بخەین.