وڵاتى هیندستان ژمارەیەک خولی ڕاهێنان ڕادەگەیەنێت
هەولێر، هەرێمى کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، مامۆستایان و فەرمانبەرانى دامودەزگاکانى خوێندنى باڵاو دامودەزگاکانى ترى حکومەتى هەرێم و سەرجەم کەس و لایەنەکان ئاگادار دەکاتەوە، کە وڵاتى هیندستان لە چوارچێوەی بەرنامەی هاوکاری ئابووری و تەکنیکی، ژمارەیەک خولی ڕاهێنانى جۆراو جۆر بۆ ساڵى ئەکادیمى (٢٠٢٢-٢٠٢٣) دەکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستە فەرمانبەرانی حکومی و نا حکومی و زانکۆ و پەیمانگەکان و قوتابخانەکان و کەسانی تر لە ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان دەتوانن بەشداربن.
کۆرسەکان هەمە جۆرن و تەواوی خەرجییەکان لە ئەستۆی وڵاتى هیندستان دەبێت.
سەبارەت بە وردەکارى و شێوازو چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کۆرسەکە و ڕێکارى پێشکەشکردن، سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
سەبارەت بە وردەکارى و شێوازو چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کۆرسەکە و ڕێکارى پێشکەشکردن، سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
تێبینی: ئەو کەسانەی لە دام و دەزگا حکومیەکانن و خوازیارن داواکاری بۆ ئەم کۆرسانە پێشکەش بکەن، پێویستە لەلایەن فەرمانگەکەیانەوە لاری نەبوونیان پێ بدرێت.