Skip to the content

وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتى چین ڕادەگەیەنێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە کۆمارى چینى میللى بۆ مامۆستاو فەرمانبەرو هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان ڕادەگەیەنێت، لەو چوارچێوەیەدا هەر کەسێک مەرجەکانی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆماری چینی میللی هەیە، بە لەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە، داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن:

http://www.china-aibo.cn/en/info/1005/1283.htm

تێبینی: وەزارەت تەنها کار لە سەر هەردو بەرنامەی ماستەر و دکتۆرا دەکات.

١. ماستەر:


Ø    پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

Ø  پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.

Ø  ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە. (بۆیە بەر لەپێشکەشکردنى داواکارى، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن).

Ø داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).

Ø    کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندی دار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

Ø کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی چین پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

Ø  کاندیدی ئەم زەمالەیە مەرجە هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبێت و ئەستۆپاکی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار سەلمێنرابێت.

Ø پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەری سەرەکی زەمالەکە (چین) دەبێت.

تکایە پێش (٢٦/٤/٢٠٢٢) تەواوی کۆپی ئەم دۆکیۆمێنتانەی خوارەوە پێشکەش بە وەزارەتەکەمان/ بەڕێوەبەرایەتی نێردراوان بکەن، بەڵام تەنها رۆژانی (٢٤و٢٥و ٢٦/٤/٢٠٢٢) دۆکیۆمێنتەکان وەردەگیرێن، واتە ڕۆژانی پێش (٢٤/٤) و پاش (٢٦/٤/٢٠٢٢) بەڵگەنامەکان وەرناگیرێن:

  • پرکردنەوەی فۆرمی پشکنینی تەندروستی و دواتر پشتراستکردنی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار.
  • ئەگەر پێشکەشکار دامەزراو بو لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێویستە لاری نەبونی فەرمانگەکەی بهێنێت کە تیایدا ماوەی ساڵانی خزمەتی دوای بە دەستهێنانی دواین بڕوانامەی بە ڕونی تیایدا دیاری کرابێت. لەگەڵ پوختەی ڕاژە کە هاوپێچی نوسراوی لاری نەبونەکە بێت. بەڵام ئەگەر دانەمەزراو بو ئەوا پێویستە وێنەیەک لە کارتی زانیاری یان پشتگیری موختاری گەڕەک بهێنێت.
  • وێنەیەک لە بڕوانامەی بەکالۆریۆس بە هەردو شێوە (بە نمرەو بڕوانامەی دیواری).
  • توانستی زمانی ئینگلیزی
  • بەڵگەنامەی ڕەوشت بەرزی و نەبونی پێشینەی تاوان کە پشتڕاست کرابێت لەلایەن دەزگای پەیوەندیدار.
  • بڕوانامەی تەندروستی نێودەوڵەتی
  • پاسپۆرت
  • دو نوسراوی پشتگیری لەلایەن مامۆستایانی پێشوى یان بەرپرس لەشوێنی کارەکەی.

٢. دکتۆرا:

Ø  پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

Ø پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا پێویستە بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.

Ø ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە. (بۆیە بەر لەپێشکەشکردنى داواکارى، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن).

Ø داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).

Ø کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

Ø کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی کۆماری چینی میللی پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

Ø کاندیدی ئەم زەمالەیە مەرجە هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبێت و ئەستۆپاکی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار سەلمێنرابێت.

Ø پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە  دەبێت.

تکایە پێش (٢٦/٤/٢٠٢٢) تەواوی کۆپی ئەم دۆکیۆمێنتانەی خوارەوە پێشکەش بە وەزارەتەکەمان/ بەڕێوەبەرایەتی نێردراوان بکەن، بەڵام تەنها رۆژانی (٢٤و ٢٥و ٢٦/٤/٢٠٢٢) دۆکیۆمێنتەکان وەردەگیرێن، واتە رۆژانی پێش (٢٤/٤) و پاش (٢٦/٤/٢٠٢٢) بەڵگەنامەکان وەرناگیرێن:

  • پڕکردنەوەی فۆرمی پشکنینی تەندروستی و دواتر پشتڕاستکردنی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار.
  • ئەگەر پێشکەشکار دامەزراو بو لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێویستە لاری نەبونی فەرمانگەکەی بهێنێت کە تیایدا ماوەی ساڵانی خزمەتی دوای بە دەستهێنانی دواین بڕوانامەی بە ڕونی تیایدا دیاری کرابێت. لەگەڵ پوختەی ڕاژە کە هاوپێچی نوسراوی لاری نەبونەکە بێت. بەڵام ئەگەر دانەمەزراو بو ئەوا پێویستە وێنەیەک لە کارتی زانیاری یان پشتگیری موختاری گەڕەک بهێنێت.
  • وێنەیەک لە بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەرەکەى بە هەردو شێوە (بە نمرەو بڕوانامەی دیواری)
  • توانستی زمانی ئینگلیزی
  • بەڵگەنامەی ڕەوشت بەرزی و نەبونی پێشینەی تاوان کە پشتڕاست کرابێت لەلایەن لایەنى پەیوەندیدار.
  • بڕوانامەی تەندروستی نێودەوڵەتی
  • پاسپۆرت
  • دو نوسراوی پشتگیری لەلایەن مامۆستایانی پێشوى یان بەرپرس لەشوێنی کارەکەی.

تێبینی:

  • هەرکەسێک ئەم مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوەی تێدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.
  • تکایە بۆ هەر پرسیارێک یان زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن، دواتر دەتوانن پەیوەندی بە کونسوڵخانەی گشتی وڵاتی چین لە هەولێر لە ڕێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆن و ئێمێڵەی خوارەوە بکەن:

تەلەفۆن: ٠٦٦٢١٠٣٩٠٢

ئیمێل: chinaconsul_erbil@mfa.gov.cn

 

 phisical examination form.pdf - Google Drive