هەشتەمین کۆنفرانسی قوتابی، لە زانکۆی سۆران بەڕێوەچوو
هەولێر، هەرێمى کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ١٨ی ئایاری ٢٠٢٢، هەشتەمین کۆنفرانسی قوتابی لە زانکۆی سۆران به دروشمی "بەربەستەکان تێکدەشکێنین"دەستی بە کارەکانی کرد. کۆنفرانسەکە تایبەتە بە توێژینەوەی قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆ و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا د. ئەمیر چاڵی، ڕاوێژکاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بابه‌تێكی پێشكه‌ش كرد و تیشکی خستە سەر دیدگه و ستراتیژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەبارەت بە پرسی توێژینەوە بە گشتی و توێژینەوەی قوتابیان و خوێندکاران بە تایبەتی. باسی لەوەش کرد وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بایەخی بەرچاوی بۆ پرسی توێژینەوە هەیە.
ئەم كۆنفرانسه دەرفەتێکە بۆ خوێندکاران و قوتابیان، تا له‌ڕێگه‌ی بیرۆكه و به‌رهه‌مه هزرییه‌كانیانەوە ده‌ستنیشانی كێشه‌كان بكه‌ن و پێشنیازی گونجاو پێشكه‌ش بكه‌ن. هه‌روه‌ها هه‌لێكه بۆ کەرتی تایبەت و گشتی، تا لە نزیکەوە ئاگاداری کار و چالاکییه زانستییەکانی خوێندکارانی زانکۆ بن و هەردوولا باشتر سوود لە یەکتری وەربگرن.