Skip to the content

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سیستمى ئەلیکترۆنى بۆ یەکسانکردنى بڕوانامەکان پەیڕەو دەکات

هەولێر، هەرێمى کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - بە هۆى گەشەکردنى سێکتەرى خوێندنى باڵا و کرانەوەى هەرێمى کوردستان بەڕووى وڵاتانى جیهان، ساڵانە ژمارەیەکى زۆرى هاووڵاتیان ڕوو لە زانکۆ پێشکەوتووەکانى دونیا دەکەن بۆ بەدەستهێنانى بڕوانامەى باڵا، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەکى زۆرى بیانى خاوەن بڕوانامەى باڵا ڕوو لە هەرێمى کوردستان دەکەن و لە بوارە جیاوازەکان کار دەکەن.

بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ساڵى ٢٠١٧وە سیستمى ئەلیکترۆنى یەکسانکردنى بڕوانامەکان کارپێدەکات، بەهۆى ئەو سیستەمە هاووڵاتیان بەبێ ئەوەى پێویست بکات بێنە وەزارەت، لەهەر جێگەیەک بن لەماڵەکەى خۆیان و لەڕێگەى کۆمپیوتەرەکەیان یان مۆبایلە زیرەکەکانیان دەتوانن تەواوى دیکۆمێنتەکانیان بە شێوازى (ئۆنڵاین) پێشکەش بکەن و مامەڵەى یەکسانکردنیان بۆ پڕۆسێس بکرێت، لەهەمان کاتدا ئەندامانى لیژنەى یەکسانکردنى بڕوانەمەکانیش لە هەرجێگەیەک بن لە ڕێگەى کۆمپیوتەر و مۆبایلە زیرەکەکانیان دەتوانن پڕۆسەى یەکسانکردنى بڕوانامەکان بەڕێبکەن.
لە ڕێگەى ئەم لینکەى خوارەوە پرۆسەى یەکسانکردنى بڕوانامەکەت ئەنجام بدە: