Skip to the content

خولى شەشەمى پێداگۆجیى زانکۆى پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆتایی هات

هەولێر، هەرێمى کوردستان، (GOV.KRD) - مەراسیمی دابەشکردنى بروانامە بەسەر دەرچووانى خولى شەشەمى پێداگۆجىی زانکۆى پۆلیتەکنیکی هەولێر بە ئامادەبوونى د.ئیدریس محەمەد سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکی هەولێر و د. ژاڵە سەعید خەتات بەڕێوەبەرى گشتیی فەرمانگەى توێژینەوە و پەرەپێدان لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەڕێوەچوو.

مەراسیمەکە لە هۆڵى کۆنفرانسى زانکۆى پۆلیتەکنیکی هەولێر بەرێوەچوو و ژمارەیەک لە مامۆستایان ئامادەبوون، بڕوانامەى دەرچوون بەسەر دەرچووانى خولى شەشەمى پێداگۆجیی زانکۆى پۆلیتەکنیکی هەولێر لەلایەن بەڕێوەبەرى گشتیی فەرمانگەى توێژینەوە و پەرەپێدان لە وەزارەت و سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکی هەولێر دابەش کرا.

شیاوى باسە لە هەمان کاتدا خولى حەوتەمى پێداگۆجى لە زانکۆى پۆلیتەکنیکی هەولێر دەستى پێکرد.