وەزارەتى خوێندنى باڵا سێ پۆستی لە دەستەی کوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیجى ڕاگەیاندووە
هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD) - وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا، سێ پۆست بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی کوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیجیی توێژینەوەى زانستى ڕادەگەیەنێت.
پۆستەکان:
1) بەڕێوەبەرى گشتیی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیجی.
2) بەڕێوەبەرى گشتیی سەنتەری توێژینەوەی تەندرووستی و بایۆمیدیکڵ و ژینگە.
3) بەڕێوەبەرى گشتیی سەنتەری توێژینەوەی زانستە سرووشتییەکان و کشتوکاڵ و ئەندازیاری.
مەرجەکان:
1) هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
2) نازناوى زانستى لە پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
3) خزمەتى زانکۆیی لە دە ساڵ کەمتر نەبێت.
تێبینییەکان:
1) ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات، باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکە وەردەگرێت.
2) زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى، هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.
3) دواکات بۆ پێشکەشکردن سیڤی و پوختەى ڕاژەکەى و یەکەمین فەرمانى زانکۆیی بەدەستهێنانى نازناوى زانستی و لیستى ناو و ناونیشانى توێژینەوە زانستییە بڵاوکراوەکان، کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى ١ی ١٢ی ٢٠٢٢ ، ڕۆژى پێنجشەممەیە، لەم بەستەرەوە: (https://forms.gle/EgMKfx5okuK1Rs6N8) دەبێت.
4) پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن سەرۆکایەتیی زانکۆ پەسند کرابێت.