پزیشکان و مامۆستایانی ئاینی لە کۆڕبەندێکدا ئاڵوگۆڕی بیروڕا دەکەن
هەولێر، هەرێمى کوردستان، (GOV.KRD) - ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتى ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، بەسەرپەرشتیی کۆڕبەندی نەسیم، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەنتەری توێژینەوەی زانستی لە زانکۆی سەڵاحەدین - هەولێر، بەهاوبەشیی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان و هەماهەنگیی رێکخراوی ئیکۆ بۆ پەروەردە و تەندرووستیی کۆمەڵ، کۆڕبەندی پزیشکیی ئیسلامی لە هوتێل شیراتۆن لە شارى هەولێر بەڕێوەبرد.
لەو کۆڕبەندەدا کە کۆمەڵێک لە پزیشکان و مامۆستایانی ئاینی و پسپۆڕانی بواری پزیشکیی ئیسلامی ئامادەبوون، کار دەکرێت بۆ نزیککردنەوەی پزیشکان و مامۆستایانی ئاینی و بانگهێشتکردنی شارەزایانی هەردوو بوارەکە.
هەروەها تێیدا وتار و توێژینەوەکانیان پێشکەش و ئاڵوگۆڕ دەکەن.
هەروەها تێیدا وتار و توێژینەوەکانیان پێشکەش و ئاڵوگۆڕ دەکەن.
دکتۆر عەبدولفەتاح عەبدولرەزاق، بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەناوی وەزارەتی خوێندنی باڵا گوتەیەکی پێشکەشکرد و گوتی "ئێمە لە وەزارەت، پاڵپشتیی هەموو توێژینەوەک دەکەین کە لە بەرژەوەندیی گشتی و کۆمەڵگەدا بێت، لەو ڕوانگەیەشەوە هانی توێژەران دەدەین کە بەگرنگییەوە لەو بابەتە بڕوانن، بەتایبەت مامۆستایانی ئاینی ڕێگەنەدەن پزیشکی ئیسلامی بە دەستی هەندێک کەس ناشرین و لەکەدار بکرێت، چونکە خەڵکانێک هەن بەناوی جیاجیای ئاینی، دوور لە هەموو بەها و پیرۆزییەکانی ئاینی ئیسلام، تەنیا بەمەبەستی بەدەستهێنانی ناو و ناوبانگ و کۆکردنەوەی داهات ئەوکارە دەکەن."
لە گوتەیەکیشدا دکتۆر كامهران یونس، سهرۆكی زانكۆی سهڵاحهدین وتارێكی پێشكهش کرد و ئاماژهی بهوهكرد "یهكێك له سیما جوان و دڵگیرهكانی كوردستان و كۆمهڵگهی كوردی، ههبونی فرهئاینی و فره مهزههبییه، ههرچهنده زۆرینهی پێكهاتهی كوردستان سهر به ئایینی ئیسلامن، بهڵام ئاشكرا و دیاره كه پهیڕهوكهرانی ئاینهكانی تریش ڕێزلێگیراون و خاوهن پێگهی خۆیانن."
لە کۆتاییشدا خەڵاتی ڕێزلێنان لەلایەن ئامادەبووان، بەسەر سەرپەرشتیاران و ڕێکخەرانی کۆڕبەندی نەسیم دابەشکرا کە سەرپەرشتیی کۆڕبەندی پزیشکیی ئیسلامیان لەئەستۆ گرتبوو.