چوارەمین کۆنفراسى نێودەوڵەتى ئەندازیارى زانستى لەزانکۆى زاخۆ بەڕێوەچوو
هەولێر، هەرێمى کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - بە چاودێری د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، چوارەمین کۆنفراسى زانستى نێودەوڵەتى ئەندازیارى زانستى پێشکەوتوو لەزانکۆى زاخۆ بە هەماهەنگى زانکۆکانى (زاخۆ، پۆلیتەکنیکى دهۆک، التقنیة الشمالیة، الموصل) بەڕێوەچوو.
لە کۆنفرانسەکەدا د.صباح ئیبراهیم ویس، ڕاوێژکارى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە نوێنەرایەتى (د.ئارام محمد قادر) وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئامادە بوو، وتارێکى پێشکەش کرد.
د.صباح ئیبراهیم، هیواى خواست دەرەنجامە زانستییەکانى ئەو کۆنفرانسە ببنە هۆکارێکى بەهێز بۆ بەرەو پێش بردنى کەرتى ئەندازیارى و هەماهەنگى نێوان زانکۆکانى بەشدار لەو کۆنفرانسەکەشی بەگرنگ باس کرد و جەختی کردەوە کە پێویستە ئەو کارانە بەردەوامبن لەپێناو دروست کردنى پەیوەندیەکى پتەوى زانستى لەنێوان زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و عیراق.

د.صباح، تیشکی خستە سەر پڕۆسەى وەرگرتنى دەرچوانى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان، کە ئێستا سیستەمى زانکۆ لاین کارایە و دەرچووان سەرقاڵى پێشکەش کردنى داواکارین بۆ وەرگرتن لە ناوەندەکانى خوێندنى باڵا و دووپاتى کردەوە کە وەزارەتى خوێندنى باڵا هەمو هەنگاوێک دەنێت بۆ ئەوەى سەرجەم دەرچوانى پۆلى دوازدەى ئامادەیى کە خوازیارى دێژەدانن بەخوێندن لە ناوەندەکانى خوێندنى باڵا شوێنیان هەبێت و کورسى خوێندنیان بۆ تەرخان بکرێت.
لە بەشێکى دیکەى وتارەکەى وەزیرى خوێندنى باڵادا جەخت لە پەیڕەو کردنى سیستەمى بۆڵۆنیا پڕۆسێس لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان کرایەوە و هەنگاوەکانى وەزارەت بۆ ئامادەبووان روونکرایەوە بۆ ئەوەی بتوانرێت لەڕێگەى جێبەجێ کردنى ئەو سیستمەوە خوێندنى زانکۆکانى هەرێم بچێتە نێو نەخشەى خوێندنى جیهانى.