Skip to the content

وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕێنمای خوێندنى دیپلۆمى باڵا و ماستەرو دکتۆرا دەردەکات

هەولێر، هەرێمى کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕێنمایى پێشکەشکردن و وەرگرتن بۆ خوێندنى دیپلۆمى باڵا و ماستەرو دکتۆرا بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٢-٢٠٢٣) دەردەکات و لە وێسایتى وەزارەت (gov.krd/mohe) بڵاوى دەکاتەوە.

ڕێنماییەکە کە ژمارە (٣)ى ساڵى ٢٠٢٢ى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستییە، لە ڕێکەوتى (٢٠٢٢/٩/١٩) بە ژمارە (١٥٨٠٩) بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوە.

ئامانج لە دەرکردنى ڕێنماییەکە ڕێکخستنى مەرج و ڕێکارەکانى پێشکەشکردن و شێوازى پێشبڕکێ و بەدیهێنانى هەلى یەکسان و دادپەروەرو شەفافیەتە لە پرۆسەى پێشکەشکردن و وەرگرتن لە خوێندنى دیپلۆمى باڵا و ماستەرو دکتۆرا و بەرزکردنەوەى ئاستى خوێندنى باڵا و پێگەیاندنى کەسانى پسپۆر و شارەزا بۆ دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا وکەرتى گشتى و تایبەت و بەستنەوەى خوێندنى باڵا بە پێداویستی دامودەزگا حکومى و تایبەتەکان و بازارى کارى کوردستان و بەشدارى لە پێشنیازکردنى چارەسەرى گونجاو بۆ کێشە و گرفتەکان لە هەرێمى کوردستان.

بۆ بینینى دەقى ڕێنماییەکە کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکە:

https://cutt.ly/QVs2eyk