٢ هەزار و ٨٩٠ قوتابی بەشدارییان لە تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی کرد
بە سەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتى هەرێمی کوردستان ٢ هەزار و٨٩٠ خوازیار بەشداری لە تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست(Placement test)ى زمانی ئینگلیزی لە سێنتەرەکانی زمانی زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
ڕۆژى چوارشەممە و پێنجشەممە رێکەوتی ٩ و ١٠ی ئابی ٢٠٢٣، تاقیکردنەوەى دیاریکردنی ئاست (Placement test)ى زمانی ئینگلیزی بۆ ٢ هەزار و٨٩٠ ئەنجام درا.

لە پارێزگای هەولێر خوازیارانى هەریەک لە زانکۆکانی سەڵاحەدین و هەولێری پزیشکی و پۆلیتەکنیکی هەولێر و کۆیە و سۆران و لە پارێزگارى سلێمانى خوازیارانى هەریەک لە زانکۆکانی سلێمانی، ڕاپەڕین، چەرمۆ، هەڵەبجە، گەرمیان و پۆلیتەکنیکی سلێمانی و لە پارێزگای دهۆکیش خوازیارانى هەریەک لە زانکۆکانی دهۆک، زاخۆ و پۆلیتەکنیکی دهۆک بەشداریان کرد.
تاقیکردنەوەکە بە شێوەى ناوەندى لەسەر ئاستى سەنتەرەکانى زمانى زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان بە سەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان ئەنجام درا، ئامانج لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست (Placement test) بریتییە لە دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی خوازیاران و دواتر بەشداریکردنیان لە خولی فێربونی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانی زمانی ئینگلیزی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ مەبەستی بەدەستهێنانی مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی بۆ وەرگرتنی نازناوی زانستی و بەدەستهێنانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا/ماستەرو دکتۆرا لە زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان.