Skip to the content

وەزارەتى خوێندنى باڵا نزیکەى یەک ملیۆن دۆلار وەک شایستەى دارایى بۆ دەرچوان و کاندیدانى تواناسازى خەرج دەکات

لە درێژەى هەوڵەکانى د.ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ دابینکردنى شایستەى دارایی بۆ دەرچووان و کاندیدانى بەرنامەى تواناسازى، بۆ ساڵى دووەم لەم کابینەیەدا و لە قۆناغێکى دیکەدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕى ٩٠٠,٧٧٥ هەزار دۆلار بۆ ١٠٠ دەرچوو و کاندیدى تواناسازى خەرج دەکات بەپێى لیستى هاوپێچ.

لە لێدوانێکدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دڵنیایی بە دەرچووان و کاندیدانى بەرنامەى تواناسازى دەدات، وەزارەتەکەى لەسەر هەوڵەکان بەردەوام دەبێت بۆ دابینکردنى شایستەى دارایى بۆ سەرجەم دەرچووان و کاندیدانى بەرنامەى تواناسازى و تەواوکردنى پرۆسەى خوێندنیان بە سەرکەوتویى و گەڕانەوەیان بۆ هەرێمى کوردستان بەمەبەستى خزمەتکردن بە سێکتەرى خوێندنى باڵا و زانکۆ و دامەزراوە زانستییەکان و دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى دەرچووان و کاندیدانى بەرنامەی تواناسازى دەکات، ئەوانەى خوێندنیان بەسەرکەوتویى تەواو کردوە و ئەوانەشى بەردەوامن لە خوێندن و ناویان لە لیستى هاوپێچ دا هاتووە، سەردانى وەزارەت بکەن بەمەبەستى چەند ڕێکارێکى کارگێڕى و دارایی.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت، دەرچووان و کاندیدانى تواناسازى ئەوانەى ناویان لە لیستى هاوپێچ هاتووە پێویستە لە ڕێکەوتی ٤/١٢/٢٠٢٣ بە دواوە سەردانى دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى/ بەڕێوەبەرایەتى تواناسازی بکەن لەگەڵ هێنانی ئەم دۆکیۆمێنتانەى خوارەوە:

١. پشتگیری شوێنی کار کە بەردەوامە لە خزمەتی بێ پچڕان دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەکەی.

٢. ئەگەر کاندید (٥) ساڵ خزمەتی کردبوو لە شوێنەکەی، ئەوا پشتگیری (٥) ساڵ خزمەت لەگەڵ خۆی بهێنێت.

٣. ئەگەر کاندید خۆی ئامادە نەبوو بەهەر هۆکارێك، ئەوا وەکیلەکەی دەتوانێت سەردان بکات.

٤. ئەگەر کاندید لە کەرتی تایبەت بێت، پێویست دەکات خۆی ئامادەبێت.

بۆ بینینى لیستى سودمەندان کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن:


https://drive.google.com/file/d/1-pdHduN6s5wJ0As0hV9vIROkZiC2w0Wu/view?usp=sharing