Skip to the content

وەزارەتى خوێندنى باڵا پۆستى دوو سەرۆکى زانکۆى حکومى ڕادەگەێنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا، دوو پۆستى سەرۆکى زانکۆى حکومى بۆ جارى یەکەم ڕادەگەێنێت، هەر کەسێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.

پۆستەکان:

١- سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى گەرمیان
٢- سەرۆکى زانکۆى ئاکرێ بۆ زانستە کردارەکیەکان

مەرجەکان:

١- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
٢- نازناوى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
٣- خزمەتى لە (١٠) ساڵ کەمتر نەبێت.
٤- خاوەن توانا و شیاوى کارگێڕى و شارەزایى و دەستپاکى و ئەمانەتى زانستى بێت لە کارکردندا.

تێبینیەکان:

- ئەو بەڕێزەى کە داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.
- زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت
- دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى (٢٠٢٣/١٢/١٤) ڕۆژى (پێنجشەممە) دەبێت.
- پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت.
- هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت، دەتوانێ (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەى خوارەوە پڕ بکاتەوەو ڕەوانى بکات.

https://forms.gle/bhcsn5VqxTGwE8Hq6