سەنتەرى هواوى ئەکادیمى سەپۆرت لە زانکۆى سەڵاحەدین کرایەوە
لە ڕێورەسمى کردنەوەى یەکەمین سەنتەرى هواوى ئەکادیمى سەپۆرت لە زانکۆى سەڵاحەدین کە ڕاستەوخۆ سەرپەرشتى گشت ئەکادیمییەکانى عێراق دەکات، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەڵێنى بە دەرچوانى قۆناغى دوازدەى ئامادەیى دا کە بۆ ساڵى نوێى خوێندنى ٢٠٢٣-٢٠٢٤ هاوشێوەى ساڵانى ڕابردوو کاردەکەن بۆ ئەوەى زۆرترین دەرفەتى خوێندنى گشتى لە زانکۆکان بۆ کوڕان و کچان بڕەخسێنن.
ڕۆژی سێشەمە ١١ی تەمموزی ٢٠٢٣، بە ئامادەبونى د.ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە کۆلێژى ئەندازیارى زانکۆى سەڵاحەدین - هەولێر یەکەمین سەنتەرى هواوى ئەکادیمى سەپۆرت کە ڕاستەوخۆ سەرپەرشتى گشت ئەکادیمییەکانى عێراق دەکات کرایەوە.
لە وتەیەکدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کارەکانى هواوى بە هاوکارى زانکۆکانى کوردستانى بەرزنرخاند بۆ ڕاهێنانى خوێندکاران و قوتابییان و ڕەخساندنى هەلى کار بۆیان، بۆ ئەمەش ڕایگەیاند '': لەسەر ئاستی وەزارەت بۆردێکی باڵامان پێکهێناوە بەمەبەستى هەماهەنگی و کارکردن لەگەڵ هواوی کە بە سوپاسەوە کاری زۆر باشیان کردوە لە بواری هەماهەنگی و کاری هاوبەش.''
د.ئارام محەمەد ، ئاماژەى بە کارەکانى چوار ساڵى کارکردنى وەزارەت لە کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان کرد و ڕایگەیاند: ''بە پاڵپشتى هەموو لایەک لە ماوەى چوار ساڵدا توانیمان زۆرترین پرۆژەى زانستى و ئەکادیمى لە زانکۆکانى کوردستان جێبەجێ بکەین و وەزارەت بکەین بە مینبەر و ماڵى هەموو فێرخوازان و قوتابیان و خوێندکارانى کوردستان و هەمیشە ببینە داکۆکیکارى سەرەکى پاراستنى مافى گشت چین و توێژەکانى سێکتەرى خوێندنى باڵاى کوردستان.''

لە ڕێوڕەسمەکدا هەریەک لە بریکارى وەزارەت و سەرۆکى زانکۆى سەڵاحەدین- هەولێر و ڕاوێژکاران و جێگرى کونسوڵى چین لە هەولێر و جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای هواوی لە عێراق و بەڕێوەبەری پەیوەنییەکانی کۆمپانیای هواوی لە هەرێمى کوردستان ئامادەی بوون.
بەپێى ڕێکەوتنى نێوان وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و زانکۆکان و کۆمپانیاى هواوى چینى، ژمارەی ئەکادیمیەکانى هواوى لە هەرێمى کوردستان گەیشتە ١٢ ئەکادیمیا و لە ئێستاشدا زیاتر لە ٥٠٠ خوێندکار و قوتابى بەشدارن لە کۆرسەکانیICT و وانە دەخوێنن.