Skip to the content

لە ڕۆژانى داهاتوودا ئەنجامە بەراییەکانى ماستەرو دکتۆرا ڕادەگەیەنرێن

بەسەرپەرشتى د.ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کارکردن لە پڕۆسەى خاڵبەندى پێشبرکێی وەرگرتن و پرۆسەی وردبینی خوێندنى باڵا/ دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە دیوانى وەزارەت بەردەوامە و بڕیار وایە لە داهاتوییەکى نزیکدا ئەنجامە بەراییەکان ڕابگەیەنرێن.

ڕۆژى شەمە ڕێکەوتى ١ی تەممووزی ٢٠٢٣، بەسەرپەرشتى و ئامادەبونى د.ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ئامادەبونى بریکارى وەزارەت و بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى توێژینەوە و پەرەپێدان و تیمى وردبینى وەزارەت، پرۆسەى وردبینى کردن بۆ خوێندنى باڵا/ دبلۆمى باڵا و ماستەرو دکتۆرا بەردەوامە و بڕیار وایە لە چەند ڕۆژى داهاتوودا ئەنجامە بەراییەکان ڕابگەیەنرێن.

دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤، پرۆسەی ھەڵەچنینی پەراوی تاقیکردنەوەکان تەواو بووە و لە ئێستادا بەسەرپەرشتى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پڕۆسەى خاڵبەندى و ڕێکخستنی پێشبرکێی وەرگرتن لە نێوان پێشکەشکاران و پرۆسەی وردبینی دەستی پێکردووە و بەردەوامە، پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژى داهاتوودا ئەنجامە بەراییەکان ڕابگەیەنرێن.


ئەمساڵ بە ھۆی فراوانی پرۆسەی خوێندنی باڵا کە تیایدا ١٥ هەزار و ٧٢٨ خوازیار داواکارى پێشکەش کردووە، بۆیە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، جەخت دەکاتەوە لەسەر جێبەجێکردنى پرەنسیپى دادپەروەرى و شەفافیەت و هەلى یەکسان لە پرۆسەکەدا و ھەموو ھەوڵێکیش دراوە کە پڕۆسەى خاڵبەندى و ڕێکخستنی پێشبرکێی وەرگرتن لە نێوان پێشکەشکاران و پرۆسەی وردبینی بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە ئەنجام بدرێت، تا بنەماکانی شەفافیەت و دادپەروەری و ھەلی یەکسان بەتەواوەتى بەرجەستە بێت.