وەزیرى خوێندنى باڵا زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکانى کردەوە
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاماژەی بەوەدا کە کردنەوەى زانکۆى ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان یەکێکە لە دەستکەوتە گرنگەکانى وەزارەت لە کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان و زانکۆکە رۆڵێکى گرنگ دەبێت لە پەرەپێدانى خوێندنى پیەشەیی و زانستە کردارییەکان و دروستکردنى کادیرى ناوەندى و دەستى کار بۆ ناوچەکە ..
رۆژی سێشەمە ١١ی تەممووزی ٢٠٢٣، بەچاودێرى و ئامادەبونی د.ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پارێزگارى دهۆک و بریکاری وەزارەتى خوێندنی باڵا و سەرۆکى زانکۆى دهۆک و پۆلیتەکنیکى دهۆک و سۆران، زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان کرایەوە.
لە وتەیەکدا د.ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى، رایگەیاند:'' کردنەوەى هەردوو زانکۆى ئاکرێ و پۆلیتەکنیکى گەرمیان دەستکەوتێکى گرنگە و شانازییەکى گەورەیە بۆ حکومەتى هەرێمى کوردستان.'' و داواشى لە هەموو چین و توێژەکانى ئاکرێ و بەردەڕەش کرد بۆ گەشەپێدانى ئەم زانکۆیە درێغى نەکەن بۆ ئەوەى زانکۆى ئاکرێ بەشدارى گرنگ و کاریگەر و فراوان بکات لە دروستکردنى ئەو ئافاقانەى کە میللەتەکەمان لەم سەدەیەدا چاوەڕوانیەتى.
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دوپاتیکردەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى لەماوەى کارەکانیدا لە کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان چەندین پرۆژەى گرنگ و ستراتیژى جۆراو جۆرى لە بوارە جیاوازەکان پێشکەش کردوە و هەوڵى داوە زۆرترین دەرفەتى خوێندن بۆ کوڕان و کچان لە ناوخۆیی هەرێمى کوردستان بڕەخسێنێت.

د.ئارام محەمەد قادر ئاماژەشی بەوەدا کە وەزارەتی خوێندنی باڵا ساڵانە زیاتر لە ٦٠ ملیار دینارى بۆ خانەوادەى خوێندکاران و قوتابیانى زانکۆکانى کوردستان گەڕاندۆتەوە ئەویش لە ڕێگەى کەمکردنەوەى کرێى خوێندن و لەبەرچاوگرتنى بارو گوزەرانى خێزانى خوێندکاران و قوتابیان و رایگەیاند: ''لە ساڵى یەکەمى دەستبەکاربونمان ٦٠ ملیار دینار، ساڵى دووەم ٦٣ ملیار، ساڵى سێیەم ٦٧ ملیار دینارمان بۆ کەسوکارى قوتابیان و خوێندکاران گەڕاندۆتەوە.''