١٥ هەزار و ٧٢٨ خوازیار بەشداریی تاقیکردنەوەکانى ماستەرو دکتۆرا و دبلۆمى باڵایان کرد
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە زانکۆى چەرموو لە چەمچەماڵ هۆڵى تاقیکردنەوەکانى توانستى زانستى ماستەر و دکتۆرا و دبلۆمى باڵاى بەسەرکردەوە و هیواى سەرکەوتنى بۆ پێشکەشکاران خواست و ڕایگەیاند: ''لە چواردە زانکۆى کوردستان ١٥ هەزار و ٧٢٨ خوازیار بەشداریان لە تاقیکردنەوەکانى ماستەرو دکتۆرا و دبلۆمى باڵادا کرد.''
بەمەبەستى ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچونى پرۆسەى تاقیکردنەوەکانى خوێندنى باڵا، رۆژی دوشەمە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، د. ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەردانى هۆڵى تاقیکردنەوەکانى توانستى زانستى زانکۆى چەرموو-ى کرد و لە نزیکەوە لەگەڵ مامۆستایان و چاودێرانى هۆڵ و پێشکەشکاران گفتوگۆى کرد و ئاگادارى چۆنیەتى بەڕێوەچونى پرۆسەکە بوو.
لەو سەردانەدا کە د.هەڵەت ڕەشید، سەرۆکى زانکۆى چەرموو و د.ئامانج عەبدوڵا سەعید، ڕاوێژکارى وەزیر و ڕاگر و مامۆستایان بەشداربون، وەزیرى خوێندنى باڵا دڵنیایی بە دەرچوان دا هەر کەسێک کەمتەرخەمى یان دەستتێوەردانى ناڕەوا لە پرۆسەکە بکات ڕوبەڕووى سزاى کارگێرى و یاسایى دەکرێتەوە و داواشی لە مامۆستایان و چاودێرانى هۆڵەکان و لێژنەى تاقیکردنەوەکان کرد چاودێرى بەڕێوەچوونى پرۆسەکە بکەن بۆ ئەوەى لە کەشێکى ئارامدا تاقیکردنەوەکان بەڕێوەبچن.
وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی ڕاشیگەیاند:'' کارمان کردوە بۆ ئەوەى سێکوچکەى (شهفافیهت و ڕەخساندنی هەلی یەکسان و دادپەروەری) له پرۆسهی خوێندنی باڵا/ دبلۆمى باڵا و ماستهر و دكتۆرا له زانكۆكانی كوردستان ڕهنگ بداتهوە و مافی هیچ پێشكهشكارێك نهفەوتێت بەشێوەیەک پڕۆسهكه دوور بێت له ههموو دهستێوهردانێك.''
وەزیرى خوێندنى باڵا دوپاتیشى کردەوە، دواى پرۆسەى تاقیکردنەوەکان، پڕۆسەى سیستەمى خاڵبەندى و ڕێکخستنی پێشبرکێ لە نێوان پێشکەشکاران لە ڕێگەى لێژنەیەکى تایبەت لە زانکۆکان ئەنجام دەدرێت و دوای تەواوبونی پرۆسەکەش ئەنجامە بەراییەکان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە پەسەند دەکرێن و لەگەڵ داتای سەرجەم پیشکەشکاراندا ڕادەگەیەنرێت، ئەمەش لە پێناو هەبوونى بنەماى شەفافیەت لە پرۆسەى پێشبرکێ، پاشان دەرگاى سکاڵاو تانەگرتن دەکرێتەوە و هەموو سکاڵاکان بەهەند وەردەگیرێن.''
ئەمساڵ ١٥ هەزار و ٧٢٨ پێشکەشکار داواکارییان بۆ خوێندنى باڵا لە زانکۆکانى کوردستان پێشکەش کردوە، بەشێوەیەک بۆ خوێندنى ماستەر ١١ هەزار و ٣٨٢ پێشکەشکار و بۆ دکتۆرا ٢ هەزار و ٦٩٢پێشکەشکارو بۆ دبلۆمى باڵاى دوو ساڵەى پزیشکى ١٧٧ پێشکەشکار و بۆ دبلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى هەزار و ٤٧٧ پێشکەشکار بەشدارى تاقیکردنەوەکانیان کرد.