پرۆســەى پێشکەشـکردن بۆ خوێندنى ماستەر، دکتۆرا و دبلۆمى باڵا لە زانکۆکانى کوردستان دەستى پێکرد
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی ئاداری ٢٠٢٣، د.ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانی دا وردەکارى پلانى کورسى تەرخانکراو بۆ خوێندنى باڵا و چۆنیەتى پێشکەشکردن و ماوەى پێشکەشکردنى ئاشکرا کرد.
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ڕایگەیاند: '' بە مەبەستى پێگەیاندنى کادیرى لێهاتوو و شارەزا بۆ دامەزراوەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و بازاڕى کارى کوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاوندى دووەمى تواناسازى نیشتیمانى خوێندنى باڵا (دبلۆمى باڵا، ماستەر و دکتۆرا) ڕادەگەێنێت''.
د.ئارام محەمەد، ڕاشیگەیاند: ''هەرچەندە ئارەزوومان دەکرد ساڵانە دەرگاى خوێندنى باڵا بە ڕووى خوازیاران دا بکەینەوە، بەڵام هەلومەرج لەبار نەبوو ئەو ئامانجە بەدى بهێنین''.
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وتیشی: '' لەم پڕۆسەیەدا بەهاوکارى و هەماهەنگى زانکۆکان و ستافى وەزارەت بەو پەڕى لێپرسراویەتییەوە کارمان کردووە بۆ چەسپاندنى بنەماکانى دادپەروەرى و یەکسانى و شەفافیەت و بێلایەنى لە جێبەجێکردنى پرۆسەکەدا، بەشێوەیەک تا بتوانین دەستەبەرى ڕەخساندنى زۆرترین و باشترین دەرفەت بۆ کوڕان و کچانى وڵاتى خۆمان بکەین و پێوەرى خاڵبەندى خوازیاران وەک لە ڕێنمایی ژمارە (٣)ى ساڵى (٢٠٢٣) دیاریکراوە تاکە پێوەرى وەرگرتن دەبێت.''
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەشێکى دیکەى کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەى تەرخانکرد بۆ وردەکارى پڕۆسەکە و وتى، بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٣-٢٠٢٤) وەزارەتەکەمان بەهەماهەنگى زانکۆکان توانیویەتی ٧ هەزار و ٦١٤ کورسى خوێندن، بە ڕەچاوکردنى کواڵیتى و دڵنیاى جۆرى و لایەنى زانستى تەرخان بکات، بەشێوەیەک بۆ دکتۆرا هەزار و ٨٣٤ کورسى، ماستەر ٣ هەزار و ٣١٢ کورسى، دبلۆمى دوو ساڵەى پزیشکى کلینیکى ١٦٠ کورسى، لەگەڵ ٢ هەزار و ٣٠٨ کورسى بۆ دبلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى و کورسیەکانى خوێندنیش دابەشى سەر سێ بازنەى جیا کراوە، کە بریتین لە:
• کورسى خۆڕایی بۆ دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا، کە فەرمانبەران و مامۆستایانى دیوانى وەزارەت و سەرجەم زانکۆ حکومییەکان و دامەزراوەکانى سەر بەوەزارەت بەپێى پلانى پەسندکراو پێشبڕکێ لەسەر دەکەن.
• کورسى بەخۆڕایی بۆ وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکانى هەرێمى کوردستان. لەم بازنەیەشدا فەرمانبەرانى سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە جیاکانى حکومەت لە هەرێمى کوردستان بەپێى پلانى پەسندکراو پێشبڕکێ لەسەر دەکەن.
• کورسى خوێندن بەشێوازى پارالێل، لەم بازنەیەدا سەرجەم فەرمانبەرانى دامەزراوە و دانەمەزراوە بەپێى پلانى پەسندکراو دەتوانن پێکەوە پێشبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانیان بکەن.
د.ئارام محەمەد، ڕاشیگەیاند:''بۆ خزمەتکردن بە کەس وکارى پلە (١)ى شەهیدان و ئەنفالکراوەکانى هەرێمى کوردستان، کورسى خوێندن لە دەرەوەى پلان و لەسەر ئەستۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بۆ کەسوکارى پلە (١)ى شەهیدان و ئەنفالکراوانى هەرێمى کوردستان بڕیارمان لەسەر داوە، بەمەرجێک لە تاقیکردنەوەى توانستى زانستى دەربچن، هاوکات فەرمانبەران و مامۆستایانى میلاکى هەمیشەیی زانکۆ و پەیمانگاکانى سنوورى پارێزگاى کەرکوک لە کرێ دەبەخشرێن لە کاتى وەرگرتنیان بەشێوازى پارالێل لە خوێندنى دبلۆمى باڵا، ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان.''
سەبارەت بەکرێى خوێندنیش، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دووپاتیکردەوە، کە لە دیاریکردنى کرێى خوێندن بۆ هەر پسپۆڕیەک ڕەچاوى بارودۆخى دارایی هەرێمى کوردستان و دۆخى خوازیاران دەکرێت.

ڕوونیشیکردەوە ئەو بڕە پارەیەى لە پێشکەشکاران وەردەگیرێت نیوەى ئەو بڕە پارەیەیە کە لە وەرگیراوان حکومەت خەرجى دەکات. هیواشى خواست ڕۆژگارێک دابێت کە پارالێل لە پڕۆسەى خوێندن نەمێنێت.
لە بەشێکى دیکەى کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکە دا، د.ژاڵە سەعید، بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى توێژینەوە و پەرەپێدان ئاشکرایکرد، کە خوازیاران دەتوانن لە ڕۆژى یەکشەممە ٢ی نیسانی٢٠٢٣، تا ڕۆژى پێنچ شەممە ١٨ی ئایاری ٢٠٢٣، مامەڵەکانیان لە ڕێگەى زانکۆکان پێشکەش بکەن.

وتیشى سەعات ١١ى پێشنیوەڕۆى ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٣، تاقیکردنەوەى توانستى زانستى لەسەرجەم زانکۆکان بۆ (دکتۆرا، ماستەر، دبلۆمى دوو ساڵەى پزیشکى کلینیکى و دبلۆمى یەک ساڵەى ئەکادیمى) بەڕێوەدەچێت و پڕۆسەى دەستپێکردنى خوێندنیش دەکەوێتە مانگى ئەیلولی ٢٠٢٣.