بڕیارێکی گرنگ لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە
وەزارەتی خوێندنی باڵا، بڕیارێکی لەپێناو “بەرژەوەندیی گشتی و ڕەخساندنى دەرفەتى زیاتر بۆ خوازیاران و پێشکەشکارانى خوێندنى باڵا/ دبلۆمى باڵا، ماستەر و دکتۆرا” دا.
ماوەى پێشکەشکردن و ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى توانستى زانستی درێژ کرایەوە و وەزارەتی خوێندی باڵا دەڵێت، ئەو بڕیارە رەخساندنی دەرفەتی زیاترە بۆ پێشکەشکاران و دەتوانن باشتر خۆیان بۆ کاروبارە کارگێڕییەکان ئامادە بکەن، هەروەها کات نەبێتە ڕێگر بۆ خۆتۆمارکردنیان.
درێژکردنەوەکە بەمشێوەیەیە:
- درێژکردنەوەى ماوهی پێشكهشكردنی خوێندنی باڵا/ دبلۆمی باڵا، ماستهر و دكتۆرا: لە رۆژى پێنجشەمە ڕێکەوتى (2023/5/18) تاکوو کۆتایی دەوامی فەرمیی ڕۆژى یەکشەممە، ڕێکەوتى (2023/6/4).
- دواخستنى تاقیكردنهوهی توانستی زانستی: لە رۆژى دوشەممە (2023/5/29) بۆ رۆژى دوشەممە رێكهوتی (2023/6/12).
- دهستپێكردنی خوێندنى ئەکادیمى: مانگى 9ـی 2023.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی