Skip to the content

وەزارەتى خوێندنى باڵا پێنچ پۆست لە زانکۆى سەڵاحەددین ڕادەگەێنێت

لە چوارچێوەى ڕێنماییەکان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى چوار پۆست بۆ جارى دووەم و یەک پۆست بۆ جارى یەکەم لە زانکۆى سەڵاحەددین- هەولێر ڕادەگەێنێت. هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (C.V) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.

پۆستەکان:
١. ڕاگرى کۆلێژى زانستە سیاسییەکان
٢. ڕاگرى کۆلێژی یاسا
٣. ڕاگرى کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکان
٤. ڕاگرى کۆلێژى ئاداب
٥. بەڕێوەبەری گشتی سێنتەری توێژینەوە

مەرجەکان:
١. هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
٢. نازناوى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
٣. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
    
تێبینییەکان:

• ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەو پێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.

• زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.

• دواکات بۆ پێشکەشکردنى ( C.V) و پوختەى ڕاژە و یەکەمین فەرمانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى و لیستى ناو و ناونیشانى توێژینەوە زانستییە بڵاوکراوەکانى و کارتى نیشتمانى یان نفوس کۆتایی دەوامى ڕۆژى چوار شەممە ڕێکەوتى (١٠/٥/٢٠٢٣) دەبێت.

•  پێویستە پوختەى ڕاژەکەی لەلایەن سەرۆکایەتی زاکۆ پەسند کرابێت.

•  هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدایە دەتوانێت (C.V) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەى خوارەوە پڕ بکاتەوەو ڕەوانى بکات.

https://forms.gle/Nme2Zjhwd1NC8cyx8