وەزیرى خوێندنى باڵا: پەرەپێدانى توێژینەوەى زانستى سەرچاوەى گەشەپێدانى هەمەلایەنەى هەرێمەکەمانە
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاماژەی بەوەدا دەبێت گەشەی هەمەلایەنەی هەرێمی کوردستان پشت بەتوێژینەوەى زانستى ببەستێت و پێویستە زانکۆکان و توێژەرەکانیان هاوکار بن لە چارەسەرکردنی ئەوپرسانەی کە لەسەر ئاستی نیشتمانی پێویستیان بە توێژینەوە هەیە.
ئەم وتانەی د.ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەمیانى سەرپەرشتى کردنى کۆبونەوەی فراوانى سەرجەم بەڕێوەبەرانى دارایى و ژمێریارى زانکۆکانى کوردستان هات ، کە بە مەبەستى ئەنجامدانى ئامادەکارى بۆ ئامادەکردنى درافتى ڕەشنوسى بودجەى وەزارەت و پێداویستى هەریەک لە زانکۆکانى کوردستان بەڕێوەچوو.
لە کۆبونەوەکەدا، تیشک خرایەسەر نوێترین بڕیار و ڕێنمایى تایبەت بە ئامادەکردنى بودجە و پێداویستى هەریەک لە زانکۆکان لە چوارچێوەى یاسا و ڕێنماییە داراییەکان، بۆ ئەمەش وەزیرى خوێندنى باڵا لە وتەیەکدا جەختى کردەوە کە بۆ گەشەپێدان و پێشخستنى ئاستى زانستى و ئەکادیمى سێکتەرى خوێندنى باڵاى کوردستان و پێشخستنى ئاستى زانستی دامەزراوەکان و پەرەپێدان و هاندانى توێژینەوەى زانستى، پرۆژەیەکى واقیعى لەسەر بنەماى پێداویستى وەزارەت و زانکۆکان دابڕێژرێت، بەشێوەیەک ئەو پێداویستیانە لەخۆبگرێت کە بۆ زانکۆکان هەنوکەیی و گرنگن.

د. ئارام محەمەد قادر، زانکۆکانىشی ڕاسپارد لە پرسى دارایى و بودجەدا هەماهەنگ و هاوکار بن بۆ ئەوەى بتوانین زۆرترین پرۆژە و بەرنامە بۆ زانکۆکان و وەزارەت جێبەجێ بکرێت، وتیشى، نەزاهەى ئەکادیمى چەند بۆ وەزارەتەکەمان هێڵى ستراتیژى و گرنگە، بەهەمان شێوەش پاراستنى نەزاهەى دارایی خاڵى گرنگ و ستراتیژى وەزارەتەکەمانەو هەمیشە کارمان لەسەر کردوە.