وەزیری خوێندنی پێشوازی لە سەرۆکى دامەزراوەى(DAAD)ى ئەڵمانى کرد
رۆژی پێنجشەمە ڕێکەوتى ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣، د.ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێشوازی لە پرۆفیسۆر جۆیبراتۆ موکێرجى، سەرۆکى دامەزراوەى (DAAD)ى ئەڵمانى و د.سڤێن مۆسڵەر، جێگرى کونسوڵى گشتى کۆمارى ئەڵمانیاى فیدراڵ لە هەرێم و بێنجەمین شمێلینگ، بەرپرسى ئۆفیسى هەرێمى دامەزراوەى ناوبراو لە عەمان و جوان خاڵس، بەڕێوەبەرى پرۆگرامەکانى دامەزراوەکە لە هەولێر کرد.
لە دیدارێکدا کە بریکارى وەزارەت و ڕاوێژکارى وەزیر و بەڕێوەبەرى گشتى نێردراوان ئامادەیبون، وەزیرى خوێندنى باڵا سوپاسى هاوکارى و هەماهەنگى دامەزاروەى (DAAD) ى ئەڵمانى کرد و رایگەیاند:'' مەبەستمانە هاوکارى و هەماهەنگییەکانمان بەردەوام بیت بۆ کارى هاوبەشى نوێ و ستراتیژى لە بوارى خوێندنى باڵادا، چونکە دامەزراوەى(DAAD)ى ئەڵمانى هاوبەشێکى ستراتیژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمى کوردستان و بەشدارێکى کاریگەرى ڕیفۆرمى کەرتى خوێندنى باڵایە.
هەر لە کۆبونەوەکەدا وەزیرى خوێندنى باڵا گوتیشی:''چاوەڕوانین دامەزراوەى( DAAD)ى ئەڵمانى هاوکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا بکات بۆ ئەوەى هەرێمى کوردستان بە فەرمى لەناوچەى خوێندنى باڵاى ئەوروپا تۆماربێت، بەتایبەت دواى ئەوەى هەرێمى کوردستان هەنگاو و بەرەوپێشچوونى بەرچاوى ناوە لە جێبەجێکردنى بۆلۆنیا پرۆسێس و زانکۆکانیش ئێستا پێویستیان بە هاوکارى و پشتیوانى زیاترە بۆ قوڵکردنەوەى کۆنسێپتە بنەڕەتییەکانى بۆڵۆنیا پرۆسێس لە ناو سیستمى خوێندنى باڵاى هەرێمى کوردستان.''
لەبەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا د. ئارام محەمەد قادر، ئاماژەى بەوە کرد کە پەرەپێدانى خوێندنى تەکنیکى و پیشەیی ڤۆکەیشنەڵ بەشێکى گرنگى ستراتیژى وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێمى کوردستانە، ئەڵمانیاش بەوە ناسراوە کە لەم بوارەدا ڕۆڵى پێشەنگیان هەیە.

وەزیرى خوێندنى باڵا داواى لەسەرۆکى دامەزراوەى (DAAD) کرد بۆ بنیادنان و بەهێزکردنى بناغەى خوێندنى تەکنیکى و پیشەیى لە هەرێمى کوردستان هاوکاریان بن.
لەو چوارچێوەیەشدا وەزیرى خوێندنى باڵا جەختى کردەوە کە هەروەک چۆن پێشتر دامەزراوەى (DAAD)ى ئەڵمانى بۆ پشتیوانى کردنى دارایى پرۆژە هاوبەشەکانى نێوان خوێندنى باڵاى هەرێمى کوردستان و کۆمارى ئەڵمانیاى فیدراڵ درێغى نەکردووە،'' داواکارین لە ئایندەشدا بەردەوام بێت لە پشتیوانى کردنى زانکۆکانمان بۆ ئەنجامدانى کار و پرۆژەى زانستى هاوبەش لەگەڵ ئەڵمانیا.''