Skip to the content

وەزارەتى خوێندنى باڵا ٣٠ دەرفەتى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە هەنگاریا ڕادەگەیەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرفەتى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتى هەنگاریا بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٤-٢٠٢٥ ) ڕادەگەیەنێت، بۆ ئەم مەبەستەش ئەو وڵاتە (٣٠) دەرفەتى خوێندن (١٠ ماستەر و ٢٠ دکتۆرا) بۆ فێرخوازان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڕاده‌گه‌ێنێت. بەم شێوەیەى خوارەوە:

پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەمەوە دوو ساڵ خزمەتی کرداری هەبێت (تا ١/٩/٢٠٢٤) لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
بۆ کاندیدانی دکتۆرا، سەبارەت بە دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی، دەبێت پابەندی ئەو گرێبەستە بن کە پێشتر لەگەڵ وەزارەت واژۆیان کردوە.
خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزییە، دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان هەبێت کە بریتین لە (TOEFL IBT, PTE ) وەک خشتەی بەراوردکاری لە خوارەوەیە:

جۆری تاقیکردنەوە

IELTS

TOEFL (IBT)

Pearson Academic (PTE)

5

59

52

5.5

66

59

6

73

67

6.5

80

70

7

88

74

7.5

96

78

8

104

82

8.5

112

86

9

120

90

لەکاتی پێشکەشکردنى بەڵگەنامە رەسەنەکان، پێویستە تێستی زمان بەسەرنەچوو بێت.
ئەو پێشکەشکارانەی دوایین بڕوانامەیان بە زمانی ئینگلیزی خوێندوە، لەکاتی پێشکەشکردنی بەڵگەنامە رەسەنەکان، ئەگەر تاقیکردنەوەی ئاستی زمانی ئینگلیزی نەبوو، داواکارییەکەی وەردەگیرێت.
داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ خوێندن پێشکەش بکات. (واتا بۆ خوێندنی ماستەر؛ بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت، هەروەها بۆ خوێندنی دکتۆرا؛ دەبێت ماستەر و دکتۆراکەی هەمان بوار بێت).
ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆڵەتی هاوڕێیەتی هاوسەری ناکات، هەروەها پرۆسێسی وەرگرتنی ڤیزای هاوسەر و منداڵ ناکرێت.
کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت؛ واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
لە کاتی داواکردنی بەڵگەنامە رەسەنەکان، ئەگەر داواکار فەرمانبەر یان مامۆستا بوو، دەبێت نووسراوی لاری نەبوون لە فەرمانگەکەی خۆیەوە پێشکەش بە وەزارەتمان بکات.
کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی هەنگاریا، بۆ خوێندنی ماستەر مانگانە بری نزیکەی (١١٠) یۆرۆ و بۆ خوێندنی دکتۆرا مانگانە بری نزیکەی (٣٦٥ - ٤٧٠) یۆرۆی وەک دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت، هەروەها بیمەی تەندروستی و  کرێی خوێندن و بەشی ناوخۆی لە زانکۆ بۆ دابین دەکرێت، بەلام کرێی فڕۆکەی بۆ دابین ناکرێت. (بۆ زیاتر ووردەکاری تکایە سەردانی ماڵپەری زەمالەکە بکەن).
دوای دەرچونی ئەنجامی بەرایی لەلایەن هەنگاریاوە، وەزارەتەکەمان لەسەر بنەمایی رێنمایی ژمارە (٥) ی سالی ٢٠٢١ کاندیدەکان هەڵدەبژێرێت.
ئەگەر کاندیدی سەرکەوتوو پاشگەز بووەوە، یان داوای دواخستنی خوێندنەکەی بکات یا بەردەوام نەبوو لە خوێندن، ئەوا ناوی دەخرێتە لیستی رەش، جارێکی دیکە بۆی نییە داواکاری پێشکەش بە هیچ بەرنامەیەکی خوێندنی باڵا لە ناوخۆ و دەرەوە بکات.
ئەگەر کاندید پاشگەزبووەوە یان وازی لە خوێندنەکەی هێنا، ئەوا بڕی ئەو کەفالەیەی بەرامبەر خوێندنەکەی لە کاتی مامەڵەی مۆڵەتی خوێندن بۆ ئەوانەی فەرمانبەرن یان دەرکردنی فەرمانی وەزاری پەیوەندیکردن بە خوێندن بۆ ئەوانەی فەرمانبەر نین پێشکەش دەکرێت، لێیان وەردەگیرێت.
هەر کاتێک کاندید بەڵگەنامەی نادروست پێشکەش بە لایەنی هەنگاریا یان وەزارەتەکەمان بکات، ئەوا دەخرێتە لیستی ڕەش و زەمالەکەی هەڵدەوەشێندرێتەوە.
دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن بریتییە لە ١٥/١/٢٠٢٤.
پێشکەشکردن راستەوخۆ تەنیا لە رێگەی ماڵپەری سەرەکی زەمالەکە (هە نگاریا) دەبێت. بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردن، تکایە سەردانی ئەم لینکە بکەن: www.stipendiumhungaricum.hu
لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن راستەوخۆ لەرێگەی ماڵپەری زەمالەکەیە، تا دەرچونی ئەنجامی بەرایی، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نییە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچوونی ئەنجامی زەمالەکە لە ڕێگەی ماڵپەڕی وەزارەتەکەمان، بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن. 
وەزارەتەکەمان ئەم بوارانەی خوارەوەی بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا دیاریکردووە: واتا پێشکەشکار تەنیا دەبێت داواکاری بۆ ئەم بوارانەی خوارەوە پێشکەش بکات، بە پێچەوانەوە دواجار لەلایەن وەزارەتەکەمان کاری لەسەر ناکرێت.

 

 

 

 

پسپۆرییەکانی خوێندنی ماستەر

No.

Study Programmes 2024-2025

Study level

Branch of science

1

Transportation Engineering

MA

 

Engineering

2

Electrical Engineering

MA

 

3

Petroleum Engineering

MA

 

4

Physiotherapy

MA

 

Medical

5

Advanced Practice in Nursing

MA

 

6

Public Health

MA

 

7

Cartography

MA

 

Science

8

Agricultural Biotechnology

MA

 

9

Food Safety and Quality Engineering

MA

 

10

Animal Husbandry Engineering

MA

 

11

Economic Analysis

MA

 

Social Science

12

Health Policy, Planning and Financing

MA

 

14

Teacher of philosophy

MA

 

15

Communication and Media Studies

MA

 

 

پسپۆرییەکانی خوێندنی دکتۆرا

No.

Study Programme 2024-2025

Study level

Branch of science

1

Doctoral School of Electrical Engineering [Engineering Science]

PHD

Engineering

2

Doctoral School of Military Engineering [Engineering Science]

PHD

 

3

Doctoral School on Safety and Security Sciences [Engineering Science]

PHD

 

4

Doctoral School of Computer Science [Engineering Science]

PHD

 

5

Pál Vásárhelyi Doctoral School of Civil Engineering and Earth Sciences (Civil Engineering)

PHD

 

6

Doctoral School of Pharmaceutical Sciences [Health Science]

PHD

Medical

7

Doctoral School of Molecular Medicine [Health Science]

PHD

 

8

Doctoral School of Neurosciences [Health Science]

PHD

 

9

Gyula Petrányi Doctoral School of Allergy and Clinical Immunology [Health Science]

PHD

 

10

Doctoral School of Dental Sciences [Health Science]

PHD

 

11

Doctoral School of Nutrition and Food Sciences [Health Science] (Nutritional science)

PHD

 

12

Doctoral School of Environmental Sciences [Natural Science]

PHD

Science

13

Doctoral School of Animal Science Doctoral School of Animal Science [Agricultural Science]

PHD

 

14

Roth Gyula Doctoral School of Forestry and Wildlife Management Sciences

PHD

 

15

Doctoral School of Veterinary Science [Agricultural Science]

PHD

 

16

Doctoral School of Biology [Natural Science]

PHD

 

17

Doctoral School of Mathematics and Computer Science [Natural Science]

PHD

 

18

Doctoral School of Psychology [Arts and Humanities]

PHD

Social Science

19

Doctoral School of Public Administration Sciences [Social Science]

PHD

 

20

Doctoral School of Military Sciences [Social Science]

PHD

 

21

Doctoral School in Economics [Social Science]

PHD

 

22

Doctoral School of Entrepreneurship and Business [Social Science]

PHD