Skip to the content

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دوو پۆست لە زانکۆى کۆیە ڕادەگەیەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا 2 پۆست لە (زانکۆى کۆیە) بۆ جارى یەکەم ڕادەگەیەنێت، هەر کەسێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى تێدایە، دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.

پۆستەکان:

1- یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕى و دارایی.
2- ڕاگری فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتى و کۆمەڵایەتییەکان.

مەرجەکان:

- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
- نازناوى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
- خزمەتى زانکۆیی لە 10 ساڵ کەمتر نەبێت.

تێبینییەکان:

- ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات، باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.

- زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى هەلىزیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنێت.

- دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە و یەکەمین فەرمانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى و لیستى ناونیشانى توێژینەوە زانستییە بڵاوکراوەکانى و کارتى نیشتیمانى یان ناسنامەى بارى شارستانى، کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى (2023/11/16) ڕۆژى (پێنجشەممە) دەبێت.

- پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن سەرۆکایەتیی زانکۆ پەسەند کرابێت.

- هەر بەڕێزێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت، دەتوانێ (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەى خوارەوە پڕ بکاتەوە و ڕەوانەى بکات.

بۆ پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕم كرته‌ بكه‌