بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا لەگەڵ شاندێکی ڕێکخراوى پەرلەمان لە عێراق کۆدەبێتەوە
ڕێکخراوی پەرلەمان لە عێراق، پڕۆژەیەک بە ناوى "دیموکراسی پێویستی بە پەروەردەی مەدەنییە کە پلاتفۆرمێکی پەروەردەی مەدەنیە بۆ عێراق" ئەنجامدەدات، لەو چوارچێوەیەشدا پێشوتر ڕاوبۆچونى وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێمى کوردستان لەبارەى پرۆژەکە بەهەند وەرگیراو لە رێوڕەسمێکیشدا بە ئامادەبونى نوێنەرى وەزارەت پرۆژەکە ڕاگەیەندرا.
د.عبدالفتاح عبدالرزاق، بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە ئامادەبونى ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانى گشتى پێشوازی لە فیلیپ سالۆمۆ، بەڕێوبەری پڕۆژەکە و ستافى ڕێکخراوەکە لە عێراق کرد.
لە دیدارێکدا ستافى ڕێکخراوەکە، ئامانجى سەردانەکەیان بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا روونکردەوە لەبارەى ناساندنی پڕۆژەکە و چۆنیەتی پەیوەندى کردن بە زانکۆکانى کوردستان، هەروەها بانگهێشتکردنى وەزارەت و زانکۆکان بۆ بەشداریکردنیان لە کۆنفرانسەکانی ڕێکخراوەکە لە بارەى پەروەردەى مەدەنییەت.
لە بەرامبەردا بریکارى وەزارەت، کورتەیەکى لەبارەى کارو پرۆژەکانى وەزارەت پێشکەش بە ئامادەبوان کرد و سیاسەت و ستراتیژى وەزارەتى بۆ پەرەپێدانى خوێندن و پەروەردە لە هەرێمى کوردستان ڕونکردەوە.

لەبارەى پرۆژەى ڕێکخراوەکەش، بریکارى وەزارەت ڕایگەیاند: ''پەرەپێدانى پەروەردەى مەدەنییەت لە ناوەندەکانى خوێندن هەر لە بنەڕەتییەوە تا زانکۆ پێویستى بە پەرەپێدان و زیاتر گرنگى پێدان هەیە بۆ ئەمەش پاڵپشتى بۆ پرۆژەکە دەکەین.''
د. عبدالفتاح عبدالرزاق ئاماژەشی بەوەدا کە لە عێراق و هەرێمى کوردستان بۆ سەرجەم لایەنەکان و ڕێکخراوەکانى کۆمەڵى مەدەنى و دامەزراوە پەیوەندارەکان، پەروەردەى مەدەنییەت گرنگ و پێویستە، بۆ ئەوەى ئەم بابەتە زیاتر بچێتە بوارى جێبەجێکردن و هەمووان و لایەنە سیاسییەکان و خاوەن پۆستە باڵاکان لەبارەى گرنگى پرۆژەکە ئاشنا بکرێن.
هەر لەو چوارچێوەیەدا و لە رێورەسمێکدا بە ئامادەبونى د.ئەمیر عبدالرحن چالى، ڕاوێژکارى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، پرۆژە نوێکەى ڕێکخراوی پەرلەمان بەناوی ''دیموکراسی پێویستی بە پەروەردەی مەدەنی هەیە - کە پلاتفۆرمێکی پەروەردەی مەدەنیە بۆ عێراق'' بە ئامادەبوونى نوێنەرى ڕێکخراوەکانى کۆمەڵى مەدەنى لە شارى هەولێر خرایەڕوو.
لە وتەیەکدا ڕاوێژکارى وەزیرى خوێندنى باڵا، بە ناوى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى دەستخۆشى لە ڕێکخەرانى پرۆژەکە کرد و دوپاتیکردەوە، پەرەپێدانى پەروەردەى مەدەنییەت لە قۆناغەکانى خوێندن و زیاتر بایەخدان بەم بابەتە جێگەى گفتوگۆ و بایەخى زۆرە، لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەتى خوێندنى باڵا بە گرنگییەوە بۆچوون و تێڕوانینەکانى خۆى لەبارەى پرۆژەکە و گرنگى جێبەجێکردنى لە عێراق و هەرێمى کوردستان دەخاتەڕوو و راشیگەیاند:'' ئامادەیى هەموو هەماهەنگى و هاوکارییەکین بۆ سەرخستنى ئەم پرۆژەو داڕشتنى پلانى ستراتیژى بۆ جێبەجێکردنى.''
"دیموکراسی پێویستی بە پەروەردەی مەدەنی هەیە - پلاتفۆرمێک بۆ پەروەردەی مەدەنی لە عێراق" پڕۆژەیەکە لەلایەن ڕێکخراوی پەرلەمانەوە کە سەر بە وڵاتی ئەڵمانیایە و بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی فیدراڵی ئەڵمانیا لە عێراق و هەرێمى کوردستان جێبەجێ دەکرێت.